گۆرانیبێژی لاوی كورد "نه‌ڤید زه‌ردی" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، له به‌شى ستۆرى لا‌په‌ڕه‌كه‌ى به شێوه‌ى سناپێك خۆى بۆ هه‌وادارانى ڕووت ده‌كاته‌وه له‌دواى وێنه‌كه‌ى خۆى ڤیدیۆى چه‌ند هه‌وادارێكى شۆخ و جوانى كچى داده‌نێت كه گۆرانییه‌كه‌ى ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه‌ى نه‌ڤید له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى درووست كردووه هه‌ندێكیان هێرشى ڕاسته‌وخۆیان كردووه‌تە سه‌ر و پێیان وایه كارێكى زۆر هه‌ڵه‌ى كردووه كه خۆى ڕووت كردووه‌ته‌وه، چوونكه له كولتوورى كوردى دووره.
به‌شێكى تر له هه‌واداره‌كانى پێیان وایه له‌به‌ر بێ به‌رهه‌مى ئه‌م كاره‌ى كردووه و بۆ ئەوەى ببێته سه‌ردێڕى هه‌واڵه هونه‌رییه‌كان له ماڵپه‌ڕه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌ڤید تاكو ئێسته ئامانجى ئه‌و ڕووت بوونه‌وه‌ى خۆى نه‌گتووه و هیچ ڕوون كردنه‌وه‌یكى نه‌داوه.
"نه‌ڤید زه‌ردی" له‌دایكبووی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004 ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌و ستایلانه‌ی ئه‌و كاریان تێدا ده‌كا بریتین له (پاپ، ڕاك، هیپ هۆپ).