خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ڕۆژ به‌دواى ڕۆژدا فراوانتر ده‌بن، سه‌ركرده‌یه‌كى هێزه ته‌ناهییه‌كان له كه‌ركووك ئاشكراى ده‌كات، توركمانەکانى كه‌ركووك پلانیان هه‌یه له‌و چه‌ند شه‌وه‌دا خەڵک بڕژێنە گه‌ڕه‌كه‌كانى "موسه‌ڵا و قۆڕییه" و خۆپیشاندانى گه‌وره بكه‌ن و شاره‌كه بشێوێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى ته‌موو/یۆلیۆ ڕائید محه‌مه‌د عه‌لى، سه‌ركرده له هێزه‌كانى ڕێكخراوى به‌در له باشوورى شارى كه‌ركووك له لێدوانێكدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێز و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك، توركمانه‌كانى كه‌ركووك و گووندهكانى ده‌ورووبه‌رى ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندانى گه‌وره ساز بكه‌ن و دۆخى ته‌ناهى كه‌ركووك بشێوێنن.
ڕائید محه‌مه‌د گوتیشى، بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ى پێمان گەیشتووە، دوێنێ شه‌و له گەڕهكى موسه‌ڵای كه‌ركووك كه گه‌ڕه‌كێكى توكامان نشینه، توركمانه سوونه‌كان كۆبوونهوهیەكیان كردووه بۆ ئەوەی پاڵپشتى خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه خه‌ڵكى كه‌ركووك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ر خۆپیشاندانێك بكرێت دهستناپارێزین و فه‌رمانى هه‌موو شتێكمان وه‌رگرتووه، چوونكه دۆخى كه‌ركووك هه‌ستیاره.
رێکخراوی بەدر سەر بە حەشدی شەحبییە و حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یان سه‌رووی 80 هه‌زار چه‌كداره و به فتوای عه‌لی سیستانی له ساڵی 2014 دروست بوون. به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌وه له كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گرووپێكی ناو یه‌كێتی بێ ته‌قه شاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردن.
له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو خۆپێشانده‌ران چوونه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی قوڕنه2 و ئاگریان له فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كێڵگه‌كه به‌ردا، بۆیه به‌په‌له به هه‌لیكۆپته‌ر فه‌رمانبه‌ره بیانییه‌كانی ناو كێڵگه‌كه گوازرانه‌وه. دوێنێ هه‌ینیش خۆپێشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراقی گرته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف داخرا و باره‌گای نۆ حزب سوتێندران و 40 شه‌قامی سه‌ره‌كی هاتوچۆیان گرت و 63 كورژاو و برینداریشی لێ كه‌وته‌وه.