تیروپشك بۆ ژمارەی لیستی حزبەكان ئەنجام درا

:: PM:06:50:16/07/2018 ‌
كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان تیروپشكی بۆ ژمارەی لیستی حزبە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی  30ـی ئەیلوولی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی تەمووز/ یۆلیۆ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا تیروپشك بۆ ژمارەی لیستی حزبە بەشداربووەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا ژمارەی لیستی حزبەکانی کوردستان بەو شێوەیەی خوارەوەن.

پارتی دیموكراتی كوردستان 183
ئازادی 164
كۆمەڵی ئیسلامی 194
هاوپەیمانی بۆ دیموكراسیی و دادپەروەری 172
یەكێتی نیشتمانی كوردستان 105
بزوتنەوەی گۆڕان 148
نەوەی نوێ‌ 134
پارتی پارێزگارانی كوردستان 156
هاوپەیمانی سەردەم 127
بەرەو ئیسڵاح 119

ڕۆژی هەشتی ئایار/مایۆ، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئەیلوول/سێپتێمبەری بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە، پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسی پێك دێ، 11 كورسی بۆ پێكهاتە نەتەوەیییەكانی كوردستان دیاری كراوە و لە 19ی ئایار/مایۆی 1992 هەڵبژاردنی خولی یەكەم ئەنجام درا، لە 2005 و 2009 و 2013 خولی دووەم و سێیەم و چوارەمی پەرلەمان هاتنە هەڵبژاردن.







وشە - رامیار جەواد