زۆرن ئهوانهى تاكو ئێسته به وردى سوودى ماسى و
ڕۆنى ماسییان نهزانیووه، رەنگە بهدواى سوودهكانىدا گهڕابن و ههرجاره و شتێكیان بهرچاو كهوتبێت، له خوارهوه به وردى باسى ههموو ئهو سوودانە دەکەین کە لەش بەهۆی خواردنی ماسییەوە پێی دەگات.
زۆر جۆر لە ماسیەکان بڕبڕەدارن، ماسیەکان چەند بەشێک لە لەشیاندا ھەیە کە یارمەتیان دەدات لە مەلەکردندا، ماسولکە بەھێزە بەستراوەکانی بڕبڕەی پشت بوار بە مەلەکردنی خێرا دەدات بۆ گرتنی نێچیرەکانیان، ماسیەکان پەڕەکانیان بەکاردێنن بۆ ئاڕاستەکردن و وەستان و لەنگەگرتن، ئەمانەش پێکھاتەێەکن کە یارمەتی ماسییەکان دەدەن بۆ جوڵە زۆرکردن، زۆربەی ماسیەکان پولەکەیان هەیە، ئەو پولەکانە لەش دەپارێزن و لێکخشان کەم دەکەنەوە کاتێک بەناو ئاودا مەلە دەکەن، ئهمهى سهرەوه تهنها پێكهاتهى لهشى ماسى بوو له خوارهوه به ووردى باسى سوودى ماسى و سوودى چهورى لهشى ماسى دهكهین.
بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەكە، ھەفتەی دووجار خواردنی ماسی ئەگەری لەدەستدانی توانای بیستن لاواز دەكات.
ھەروەھا ئاماژە بەوە دەكەن ماسی سەلەمون مەكریاڵ سەرچاوەییەكی باشی ئۆمێگا 3 یە، جگە لەمە ئەو جۆرە ماسییانە سوودی زۆریان بۆ نەخۆشییەكانی دڵ ومێشك وشێرپەنجە وھەوكردنی جومگەكان ھەیە.
توێژینەوەكە لەسەر65ھەزار كەس ئەنجامدراوە، كە 11ھەزار كەس لەوانە تووشی لاوازی توانای بیستن ببوون و دوای ئەوەی لە ھەفتەیەكدا دووجار ئەو جۆرە ماسییەیان خواردووە، توانای بیستنیان باشتر بووە.
بۆیە ئەو پسپۆڕانە رێنوێنی ئەو كەسانە دەكەن كە توانای بیستنیان لاواز بووە، ھەفتەی دووجار ماسی بخۆن بەتایبەت كەسانی بەساڵاچوو.
جگە لەمە بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەك لە رابردوودا خواردنی ماسی كاریگەری زۆرباشی ھەیە، لەسەر بەھێزبوونی چاوی مرۆڤ.
ماسی سوودی زۆری بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، بۆیە ئەو کەسانەی ناتوانن ماسی بخۆن، پێویستە جێگرەوەکەی بخۆن، ھەموومان دەزانین ماسی خواردنێکی زۆر بەسوودە، بەھۆی بوونی ئۆمێگا سێ تێیدا، کە دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی مێشک و پتەوبوونی ئێسک، بەڵام لەگەڵ ئەو سوودەشی، زۆر کەس ھەیە ناتوانێ بیخوا، یان کەسانێک ھەن بە گشتی خواردنی دەریایی ناخۆن.
ئەو کەسانەی ناتوانن ماسی بخۆن، دەتوانن جێگرەوەکەی بخۆن، بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، گوێز بە ھەمان ڕێژەی ماسی، ئۆمێگا سێی تێدایە، بۆیە دەتوانی ڕۆژانە گوێز بخۆی بۆ پڕبوونەوەی ئەو پێویستییە، ھەروەھا چەندین سوودی جیاواز بە تەندروستیت دەگات.
رۆنی ماسی لە ماسییە چەورەکاندا هەیە، بەتایبەت لە ماسی تونا و ساردین و سهلمون، پێویسته بزانین لهگهڵ خواردنى پارچەیەک ماسی نزیکەی 30%ی سوودمان له ڕۆنی ماسی وهرگرتووه.
جگە لە هەبوونی ترشە چەوریی ئۆمێگا 3 لە ماسیدا، چەوری ماسی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و D، بەڵام ماسی سپی کەمتر ئەو سەرچاوە خۆراکییانەی تێدایە.
زۆربەی سەرچاوە پزیشكییەکان لە دنیادا ڕێنمایی خەڵکی دەکەن کە ڕێژەیەکی زۆر لە ماسییە چەورەکان بخۆن، یان تەواوکەرە خۆراکییەکان بخۆن، چونکە سوودی تەندروستی زۆریان هەیە، پزیشكان ڕاى دهگهیهنن، زۆربەی ئەو قسانەی لە بارەی ڕۆنی ماسی دەکرێن زانستی نیین و بە توێژینەوە نەسەلمێندراون، هەروەک ترشە چەوریی ئۆمێگا 3 له ڕۆنی ماسی دڵ دەپارێزێت و گووشاری دەروونی کەم دەکاتەوە.
سوودە تەندروستییەکانی ڕۆنی ماسی له مانهى خوارهوه به شێوهیهكى وورد كورت دهكهینهوه، له كاتێكدا چەندین توێژینەوەی زانستی لەسەر چەوری ماسی و ئۆمێگا 3 کراون، هەندێکیان بەڵگەی سەلمێندراوی سوودە تەندروستییەکانی دەسەلمێنن و هەندێکی تریش بەڵگەی ئەوە نادەن بەدەستەوە، لە دیاترین سوودەکانی ئۆمێگا 3 ئەمانهى خوارهوهن:
1- شێرپەنجەی پرۆستات/ چەوری ماسی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات لاواز دەکات.
2- خەمۆکی دوای منداڵبوون/ خواردنی رۆنی ماسی لە ماوەی دووگیانی یارمەتی پاراستنی دایک لەدوای منداڵبوون دەدات، رۆنی ماسیی یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی دوای منداڵبوون.
3- سوودەکانی لەسەر مێشك/ رۆنی ماسی یارمەتی گەنجان دەدات لە چارەسەری گرفتە رەفتارییەکان.
4- سوودەکانی بۆ یادەوەری/ ترشە چەوریی ئۆمێگا 3 یارمەتی باشتربوونی یادەوەری دەدات لە گەنجان.
5- سوودەکانی لەسەر دڵ/ ترشە چەوریی ئۆمێگا 3 کە لەنێو ماسی هەیە، دڵ دەپارێزێت، ئەوانەی بۆماوەی زیاتر لە مانگێك تەواوکەرە خۆراکییەکانی ئۆمێگا 3 یان وەرگرتووە، تەندروستی کۆئەندامی سووڕانیان باشتربووە.
6- پاراستن لە ئەلزەهایمەر/ خواردنی چەوری ئۆمێگا 3 یامرەتی خەڵکی دەدات دووربن لە سەرهەڵدانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر.
7- فێ/ ئەو تووشبووانەی فێ کە رۆژانە ژەمێكی کەم لە چەوری ئۆمێگا 3 وەردەگرن، رێژەی فێ-یەکانیان کەمتر دەکات.
8- سوودەکانی بۆ کۆرپە/ خواردنی ئۆمێگا 3 لەماوەی دووگیانی، یارمەتی گەشەی مێشكی دەدات و توانای فێربوون و جوڵەی کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا زۆرتر دەکات.