ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گه‌نه تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى بازرگانى ئه‌نجام بده‌ن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و جه‌نگه بازرگانییه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تۆسك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا و جان كلود یۆنكه‌رى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا له چینه‌وه به‌ره‌و تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن ده‌چن، بۆ ئه‌وه‌ى له ژاپۆن رێككه‌وتنێكى بازرگانى ئه‌نجام بده‌ن كه به‌رێككه‌وتنێكى مێژوویى ناوى ده‌به‌ن.
له‌مساڵدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵێك بڕیارى له باره‌ى بازرگانى و تاریفه‌ى گومرگى وڵاته‌كه‌ى داوه، ئه‌م بڕیارانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وروپا و كه‌نه‌داوه به جه‌نگی بازرگانى ناو ده‌برێن، بۆیه به‌رپرسانى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ سه‌نگه‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م جه‌نگه له دژى ئه‌مه‌ریكا فراوانتر بكه‌ن.
یۆنكه‌ر سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا له دیدارێكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى چین گوتوویه‌تى، "له‌جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه، فره‌یى هه‌میشه رووبه‌ڕووى هێرشه له ناكاوه‌كان ده‌بێته‌وه"، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ چین و ژاپۆن رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا ببنه‌وه.
یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى رێككه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان ژاپۆن و یه‌كێتى ئه‌وروپا، دروستكردنى ناوچه‌یه‌كى ئابوورى ئازاده، به‌شێوه‌یه‌ك بێت بازرگانى زۆرینه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى دنیا له‌خۆ بگرێت.