ڕۆلا سه‌عدی گۆرانیبێژی لبنانی، له دیمانه‌یه‌كدا له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی زۆر به ئاشكرا به پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ی گوت كه هه‌یفا وه‌هبی به گۆرانیبێژ نابینێت، سووكایه‌تیشی پێی كرد.
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی حه‌یاتدا، رۆلا سه‌عد گۆرانیبێژی لبنانی له باسی هه‌یفا وه‌هبیدا ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه هه‌یفا به گۆرانیبێژ نازانێت و ته‌نیا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ساده ناوی برد.
له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ئاشكرای كرد، كه هه‌یفا گۆرانی (إیه دا)ی له رۆلا دزیوه و بێ پرسی خۆی گوتوویه‌تی، ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه له‌و كاره ناشیرینانه‌ی هه‌یفای له‌لای رۆلا ناشیرین كردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پێشان ده‌دات كه رۆلا درێژه به گله‌یی و ڕهخنهگرتنهكانی له هه‌یفا ده‌دات، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌یفا فیلمێكی پۆرنی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا وێنه‌ی رۆلای به‌كار هێناوه و ڕووخساری ته‌ڵخ كردووه، ئه‌مه‌ش رۆلای تووڕه‌تر كردووه.
رۆلا باسی له‌وه كرد، كه تا ئێسته سه‌یری هیچ كام له فیلمه‌كانی هه‌یفای نه‌كردووه، چونكه كاتی نییه له فیلمی ئه‌ودا خه‌رجی بكات و سه‌یری دراماكانیش هه‌رگیز ناكات.