ماڕادۆنا بووە سەرۆكی یانەیەكی گەورە

:: AM:09:43:17/07/2018 ‌

دییگۆ ماڕادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتین و جیهان بەفەرمی پۆستی سەرۆكایەتی یەكێك لە گەورەترین یانەكانی وڵاتی بیلارووسیای پێدرا.

ماڕادۆنا دوێنێ دووشەم گەیشتە بیلارووسیا بۆ ئەوەی دەست بە كارە نوێیەكەی بكات وەك سەرۆكی یانەی دینامۆ برێست.

یانەی دینامۆ برێستی بیلارووسی ئاشكرای كردبوو كە گرێبەستێكی 3 ساڵەیان لەگەڵ ماڕادۆنا ئیمزا كردووە بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا پۆستی سەرۆكایەتی یانەكەیان وەربگرێ دوای ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا دەستبەرداری كاری راهێنەرایەتی یانەی فەجیرەی ئیماڕاتی ببوو.

جێی باسە یانەی دینامۆ بریست یەكێكە لە یانە گەورەكانی بیلارووسیا و ئێستا لە خولی نایابی ئەم وڵاتە یاریی دەكات و وەرزی رابردووش پلەی چوارەمی خولەكەی بەدەستهێنابوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م