په‌یكه‌رى كۆترى سه‌لام له هه‌ولێر تێك ده‌درێت، پڕۆژه‌یه‌ك به‌ناوى "خێرخوازى" له‌سه‌ر ئه‌ركى ده‌وڵه‌مه‌ندێك له شوێنی ئه‌نجام ده‌درێت كه شوێنى خۆگۆڕین و نوێژكردن و ئاوده‌ستى ژنانه. به‌ڵام رۆشنبیرانى شاره‌كه ره‌خنه‌یان هه‌یه و نیگه‌رانن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ده‌ڵێ "خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه په‌یكه‌ره‌كه به جوانتر داده‌نرێته‌وه و كاره‌كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌یه".
"وامزانى كۆتره‌كه گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، نه‌مزانى ده‌یكه‌ن به ئاوده‌ست". ئه‌مه قسه‌ى محه‌مه‌د گۆران نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه، ئه‌و كه ساڵانێكه له رۆژنامه‌كان كار له‌سه‌ر شوێنه كولتوورییه‌كان و یاده‌وه‌رییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كات، به بیستنى هه‌واڵى تێكدانى كۆترى سه‌لام نیگه‌رانه و بۆ "وشه" گوتى، "به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كولتوور و مێژووى ئه‌و هه‌ولێره ده‌كرێ، له هیچ شارێكى تر‌ى كوردستان نه‌كراوه".
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵى تێكدانى كۆترى سه‌لام له هه‌ولێر، له‌ناو دانیشتووانى ئه‌م شاره نیگه‌رانى دروست كردووه، چونكه ئه‌م گۆڕه‌پانه و په‌یكه‌ره‌كه‌ى به‌لاى خه‌ڵكه‌كه‌وه یه‌كێكه له سیمبۆله كۆنه‌كان و تێكدانیشى بۆشایی دروست ده‌كات.
گۆڕه‌پانى كۆترى سه‌لام، له پڕۆژه‌یه‌كى نوێ‌دا ده‌كرێت به چه‌ند ئاوده‌ستێك و شوێنى نوێژكردنى ژنان، به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى باسى لێوه ده‌كرێت، له ته‌ك شوێنه‌كه په‌یكه‌رێك به بچووكى به‌ناوى كۆترى سه‌لام داده‌نرێت. پڕۆژه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌لای خه‌ڵكه‌كه‌وه جێى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه، مێژووى ئه‌و شوێنه ره‌چاو نه‌كراوه.
مێژووى كۆترى سه‌لام
كۆترى سه‌لام له ساڵى 1959 له‌لایه‌ن هه‌ردوو په‌یكه‌رتاش "جه‌واد ره‌سووڵ ناجى و جابر پیرداود" دروست كراوه، سه‌ره‌تا به عه‌ره‌بى به‌ناوى "حمامه السلام" بوو، به‌ڵام لاى هه‌ولێرییه‌كان به "كۆترى سه‌لام" ناسراوه، نیوه‌ى ناوه‌كه‌ى به عه‌ره‌بی ماوه‌ته‌وه.
عومه‌ر فه‌رهادى نووسه‌ری دیاری هه‌ولێر له بیره‌وه‌رییه‌كانى خۆى باسى له‌وه كردووه كه له ساڵى 1959 تۆفیق مونیرى پارێزه‌ر و نوێنه‌رى عێراق له كۆنگره‌ى ئاشتى جیهان سه‌ردانى هه‌ولێرى كردووه، له‌و كاته‌دا سه‌رسامى خۆى به‌وه ده‌ربڕیوه كه له هه‌ولێر په‌یكه‌رێك به ناوى ئاشتى هه‌یه. به‌پێى ئه‌و قسانه‌ى فه‌رهادى ده‌یگێڕێته‌وه، تۆفیق مونیر گوتوویه‌تى، "من سه‌ردانى زۆر وڵاتى دنیام كردووه له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، په‌یكه‌رى پاشا و سه‌ركرده و زانا و هونه‌رمه‌ندم بینیوه، به‌ڵام پهیكهرێكم بۆ ئاشتى نه‌دیوه، كه‌چى له هه‌ولێرى مێژوو و ره‌سه‌نایه‌تى و ئاشتیخواز, هه‌یه".
عومه‌ر فه‌رهادى بۆ "وشه" باسى له‌وه كرد، "زۆرجار گۆڕانكاریى به‌سه‌ر كۆترى سه‌لام كراوه، له‌وانه كاتێك له ساڵى 1961 به‌دره‌دین عه‌لى بوو به پارێزگارى هه‌ولێر، په‌یكه‌رى كۆترى سه‌لامى تێك دا، ئه‌و پیاوه دژى شیوعییه‌كان و بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كورد بوو، كۆترى سه‌لامی به كارى شیوعییه‌كان ده‌زانى، بۆیه گوتبووى ئه‌گه‌ر رێ بده‌ن كۆترى سه‌لام ده‌كه‌م به ئاوده‌ست".
"به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى به‌دره‌دین عه‌لى دوژمنى كورد پێى نه‌كرا، ئه‌وا حكوومه‌تى كوردی كردى و شوێنه‌كه‌ى كرد به ئاوده‌ست" فه‌رهادی وای گوت.
محه‌مه‌د گۆران باسى له نیگه‌رانییه‌كانى خۆى كرد له تێكدانى كۆترى سه‌لام و سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی "نازانم ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره چ غه‌ره‌ز و دژایهتییهكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ره‌مزه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كولتوورییه‌كانی ئه‌و شاره؟. باشه چ شوێن نه‌ما؛ ئه‌وێ ده‌كه‌ن به ئاوده‌ستی ژنان و شوێنی عیبادهت؟".
گۆران باس له‌وه ده‌كات كه كاتێك بڕیارى تێكدانى درابوو، ده‌بوو بكرێته شتى چاكتر نه‌ك "ئاوده‌ست". زیاتر گوتى "ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌ستكاریش ده‌كرا، با بكرایه به چایخانه‌یه‌كی كولتووری. ده‌سه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر فێر بووه، یه‌كه یه‌كه‌ی ره‌مزه‌كانی ئه‌و شاره لا ده‌بات. وه‌ك هۆڵی شانۆی گه‌ل و بازاڕی شێخه‌ڵا و به‌نیاز بوون گه‌ڕه‌كه‌كانی چوارده‌وری قه‌ڵاتیش ته‌خت بكه‌ن، به‌ڵام خوا خێری یونسكۆ بنووسێ، نه‌یهێشت بگه‌ن به‌ئامانج و بیكه‌ن به‌مۆڵ و شوێنی بازرگانی".
له به‌رانبه‌ردا عیماد ره‌فعه‌ت جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆ "وشه" باسى له ورده‌كارییه‌كانى پڕۆژه‌كه كرد و ره‌تی كرده‌وه كۆترى سه‌لام ته‌نیا بكرێت به ئاوده‌ست. به‌گوته‌ی ئه‌و "ئه‌و پڕۆژه‌یه هى پیاوێكى سه‌رمایه‌دارى كورده، ته‌نیا بۆ ئاوده‌ستیش نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى بچووكه، چه‌ندان شت له‌خۆ ده‌گرێت".
عیماد ئه‌وه‌یشی دركاند "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و پێدانى ره‌زامه‌ندى قسه‌مان لهگهڵَ پارێزگار كرد، ئه‌و زۆرى پێ باش بوو، كاره‌كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌یه، ئێسته زۆر ناڕێكه، خه‌ڵكیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌یكه‌ره‌كه جوانتر و بڵندتر له جاران داده‌نرێته‌وه و شوێنى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان كراوه".