ژماره‌یه‌ك په‌یج و ئه‌كاونتى تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بانگه‌شه بۆ كۆمه‌ڵێك ساحیر و جادووگه‌ر ده‌كه‌ن و هاووڵاتییانى پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن به كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ى بریقه‌دار. به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ئه‌و ساحیرانه ببینێت ده‌بێت بچێته ده‌ره‌وه‌ى سنوورى هه‌رێمى كوردستان و پاره‌ى پێویستیش له‌گه‌ڵ خۆى ببات تا سیحرهكهى بۆ بكرێت.
عه‌لى ناوى خوازراوى نێردراوێكی "وشه"یه كه خۆى به یه‌كێك له‌و ساحیرانه ناساند و له ڕێى مۆبایله‌وه پێوه‌ندى پێوه كرد و چه‌ند كه‌یسێكى هه‌ڵبه‌ستراوى داتاشی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌به، وه‌ڵامى ساحیره‌كه بۆ عه‌لی بریتى بوو له‌مه "چوار هه‌زار دۆلار و وێنه‌یه‌كى كچه‌كه بێنه به گه‌ره‌نتى دوای 40 ڕۆژ له باوه‌شت ده‌بێت".
له‌باره‌ى ئه‌و كچه دراوسێیهى كه كه‌یسێكى هه‌ڵبه‌ستراو بوو رێ نادرێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات. ئه‌و ساحیره ڕای گه‌یاند "ده‌بێت سه‌ردانى یه‌كێكه له گونده‌كانى ده‌وروبه‌ری مووسڵ بكه‌ن یان شوێنێكمان هه‌یه له كه‌ركووك بچنه ئه‌وێ یاخۆ داقووق، به‌و شێوه نوشته‌كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ده‌گات به ئاواته‌كه‌ی، پاره نه‌هێنی هیچ ناكرێ".
له‌باره‌ى كه‌یسى قوتابیه‌ك گوایه چه‌ند ساڵه ده‌رناچێت له تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12، ئه‌و ساحیره جه‌ختی ده‌كرده‌وه كه ئه‌وه زۆر ئاسانه و لاى ئه‌وان چاره‌سه‌رى هه‌یه. بۆ ئه‌وه رێنوێنی نێدراوهكهی "وشه"ی كرد كه "پێویسته هاوڕێكه‌ت بێت سه‌ردانمان بكات، چونكه مێشكى قوفڵ كراوه و ئێمه بۆى ده‌كه‌ینه‌وه، به‌وه‌یش ساڵى داهاتوو به ئاسانى ده‌رده‌چێت".
نێردراوه‌كه‌ی "وشه" كاتێك راستیی به ساحیره‌كه گوت كه ئه‌و چیرۆكه داتاشراوه و بنه‌مای نییه، له كاردانه‌وه‌یدا گوتى، "من هیچ شتێكم به‌ده‌ست نییه، به‌ڵكو فریشته‌كان یارمه‌تیده‌رن و من بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤه چاكه‌كان به‌یه‌ك بگه‌یه‌نم و ئاواته‌كانیان به‌دی بێ، ئێمه ڕاسپێردراوین ئه‌و كاره ڕوحانییه بكه‌ین و خۆ له خۆمانه‌وه قسه ناكه‌ین".
له به‌رانبه‌ردا نه‌قیب ڕه‌زوان عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى ده‌وروبه‌رى مووسڵ، ئاشكراى ده‌كات كه هه‌ستیان به‌و مه‌ترسییه كردووه و زۆر گه‌نج به‌و جادووگه‌ر و فێڵانه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون و پاره‌یه‌كى زۆریان لێ وه‌رگیراوه، بۆیه سكاڵایان تۆمار كردووه و له لێكۆڵینه‌وه‌دا دوو ساحیر گیران له‌م ماوه‌یه‌دا.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى پۆلیس بۆ "وشه" گوتى، له ڕۆژى 28ـى ئادار باوكێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى سه‌ردانى یه‌كێك له بنكه‌كانى پۆلیسى كرد له مووسڵى نوێ و سكاڵایه‌كى تۆمار كرد كه كه‌سانێك به‌ناوى جادوو و به‌ختگرتنه‌وه، بڕى 30 هه‌زار دۆلاریان له كوڕه‌كه‌ى وه‌رگرتووه و هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندووه.
به‌گوته‌ی خۆی "دواى لێكۆڵینه‌وه شوێنى ئه‌و جادووگهرانهمان زانی، له خانوویه‌كى كۆندا گیران، دواتر ددانیان به تاوانه‌كه‌یان نا، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لدا گیرا له شوێنه‌كه كه پاشماوه‌ى شه‌ڕى داعشى به‌سه‌ره‌وه بوو، جادووگه‌ره‌كان دوو دزى پێشوو بوون كه له گرتووخانه‌ی مووسڵ حوكمیان به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام به‌هاتنى داعش هه‌ڵاتبوون".
"ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى گیران بریتى بوون له خوێ و ملوانكه و مۆم و ئێسك و قوماشى سوور و بڕى 110 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی و شه‌ش ملیۆن دینارى عێراقى، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دایبى و لاپتۆپێك و هێڵێكى ئینته‌رنێت و دوو كڵاشینكۆف، بۆیه دۆسیه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ى دادگه كرا" ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی مووسڵ وای گوت.
شێخ ده‌روون شێخ سه‌لیم مامۆستایه‌كى ئاینی، باس له‌وه ده‌كات كه جادوو بریتییه له كۆمه‌ڵێك نوشته و گرێ كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر دڵ و لاشه, به‌و هۆیه‌وه كه‌سه‌كه‌ی پێنهخۆش ده‌كه‌وێ یان ده‌یكوژێ و هه‌یشه ناكۆكی ده‌خاته نێوان ژن و مێرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه ئێسته جادوو نییه، به‌ڵكو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
شێخ ده‌روون بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "به‌گوێره‌ى ئایه‌ته‌كان، سیحر كارێكی هاوبه‌شه له نێوان ساحیر و شه‌یتان كه هاوكاری و یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر شیرك و كوفر و تاوان و سه‌رپێچی و ده‌ستدرێژی".
سیروان ئه‌حمه‌د پسپۆڕى ده‌روونناسى ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه خه‌ڵك كاتێك تووشى خه‌مۆكى ده‌بێت، سه‌ردانى جادووگه‌ر ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێى بڵێیت سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونى بكه، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێ "خۆ من شێت نیم، به‌ڵام پێی ئاساییه جادووگه‌ر هه‌ڵیخه‌ڵه‌تێنێ".
ئه‌و پسپۆڕى ده‌روونییه بۆ "وشه" ده‌ڵێت، پزیشكى ده‌روونى و چاره‌سه‌رى ده‌روونى زۆر باشتره بۆ كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى وه‌ك دڵته‌نگى و خه‌مۆكى و ئازارى سه‌ر و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن ئێسته‌یش بڕوایان به‌وه‌یه نووشته بكه‌ن و له ملى بكه‌ن.
"نه‌بوونى هۆشیارى كۆمه‌ڵگه، ئێسته‌یش بازاڕى جادووگه‌ریی 100 هێنده‌ى بازاڕى پزیشكێكى ده‌روونى گه‌رم كردووه، ڕۆژانه خه‌ڵك به‌لێشاو سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌هۆى قسه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانیان" ده‌روونناسه‌كه وای گوت.