لۆگۆی پاڵەوانیەتیی جامی كوپا ئەمەریكا ئاشكرا كرا

:: AM:10:33:17/07/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئەمەریكای باشوور (كونمیبۆڵ) لۆگۆی پاڵەوانیەتیی جامی كوپا ئەمەریكای 2019ی ئاشكرا كرد.

پاڵەوانیەتییەكە هاوینی ساڵی داهاتوو لەسەر خاكی بەڕازیل ئەنجام دەدرێ و 12 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەكەن كە 10 هەڵبژاردەیان لە ئەمەریكای باشوور دەبێت كە ئەوانیش برێتین لە (ئەرجەنتین، كۆڵۆمبیا، ئۆرگوای، بۆلیڤیا، ئیكوادۆڕ، ڤەنزوێلا، بەڕازیل، پاراگوای، چیلی و پیڕۆ) و هەروەها دوو هەڵبژاردەی تریش داوەت دەكرێن.

هەڵبژاردەی چیلی دوایین ناسناوی جامی كوپا ئەمەریكای لە ساڵی 2016 بردبووەوە دوای ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بردبووەوە.

لای خۆشییەوە یەكەتیی تۆپی پێی بەڕازیل ئاشكرای كردبوو كە یارییەكانی جامی كوپا ئەمەریكای 2019 لە یاریگەكانی 5 شار ئەنجام دەدەن كە ئەوانیش برێتین لە ریۆ دی جانیرۆ، ساوپاولۆ، بیلۆ هۆریزۆنتی، پۆرتۆ ئەلیگری و سلڤادۆر.


وشە - ئامانج ئه‌كره‌م