فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌م هێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵاتی سێیه‌م باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی پێ به‌خشرا.
ده‌رهێنه‌ر جبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه گوتی، " فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵی ئه‌ندی بیست فیلمزی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی سێیه‌می باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی فێستیڤاڵه‌كه‌ی پێ به‌خشرا، خه‌ڵاته‌كه‌ش هی مانگه‌كانی نیسان، ئایار و حوزه‌یرانی 2018 بوو".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جبرائیل ئه‌بوبه‌كر گوتی: "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به‌كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له لایه‌ن جبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ كاری موزیكی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه، هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
دوایه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له‌كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه، له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.