ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، چه‌ند به‌رپرسێكى شارى ئه‌نبار گیراون، چونكه شه‌ش ملیار دیناریان له‌و پاره‌یه بردووه كه له فه‌رمانبه‌ران دێته بڕین و به حه‌شدى شه‌عبى ده‌درێت.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق له راگه‌یانراوێك كه له پێگه‌ى
سۆمه‌ریه نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه، له شارى ئه‌نبار كۆمه‌ڵێك به‌رپرس له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى و بانكى رافیده‌ین گیراون، چونكه دهستكاریى هه‌ژمارى بانكیان كردووه و به شێوه‌یه‌كى نایاسایى پاره‌یان له فه‌رمانبه‌ران بڕیوه.
له باره‌ى دزینه‌كه، راگه‌یانراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پاره بۆ حه‌شدى شه‌عبى و ئاواره‌كان له فه‌رمانبه‌ران بڕاوه، كه‌چى له‌وه‌ش سه‌یرتر پاره‌كه به‌م دوو لایه‌نه نه‌دراوه، به‌ڵكوو له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى و بانكى رافیده‌ین دزراوه و بڕی پاره دزراوهكهیش ده‌گاته شه‌ش ملیار دیناری عێراق، دوای ئاشكرابوونی بۆ بانكه‌كانی عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یان دزیوه، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بانكى رافیده‌ین و به‌رپرسى لقى بانكه‌كه له ئه‌نبار و به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى ئه‌نبار له ناو گیراوهكانن، به‌پێى ئامارى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى عێراق پله‌ى یانزه‌مى له گه‌نده‌ڵى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى دنیادا.