به‌گوێره‌ی میدیاكان، شێخ ڕاشد بن حه‌مه‌د ئه‌لشه‌رقی شازاده‌ی ئیماڕات به‌ره‌و قه‌ته‌ڕ هه‌ڵاتووه و داوای یارمه‌تی له حكوومه‌تی ده‌وحه كردووه بۆ پارێزگاریكردنی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی
sputnik بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له 16ی ئایاری مانگی ڕابردوو شازاده شێخ ڕاشد بن حه‌مه‌د ئه‌لشه‌رقی كوڕی دووه‌می ئه‌میر فوجێیره بۆ پاراستنی گیانی له ئیماڕاته‌وه به‌ره‌و قه‌ته‌ڕ هه‌ڵاتووه و داوای یارمه‌تی له حكوومه‌تی ده‌وحه كردووه دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان هۆكاری هه‌ڵاتنی شازاده بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیماڕات هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كه كاری شووشتنه‌وه‌ی پاره ده‌كه‌ن و له هه‌وڵدان بۆ ناردنی هێز بۆ یه‌مه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی ئیماڕات به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه مردوون، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی نه‌داوه، به‌رپرسانی ده‌وحه و ئه‌بوزه‌بی ڕه‌تیان كرده‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2017، ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی له ناویاندا به‌حرێن و میسڕ و سعوودیه و یه‌مه‌ن و ئیماڕات هه‌موو پێوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاند، تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی پشتگیری ئێران و تیرۆریستان ده‌كات.