چۆن بە سیر زیپكەی ڕووخسار لەناو دەبرێ؟

:: PM:12:05:17/07/2018 ‌
زۆركات چەندان چارەسەر بۆ زیپكە دەدۆزرێتەوە لە دەرمانخانەكان یان خواردنی ئەو پێكهاتانەی كە ڕێ لە دروستبوونی زیپكە دەگرێت، بەڵام  هێشتا ناگەیت بەو ئەنجامەی كە دەتەوێت، بۆیە پێویستە لەمەودوا سیر بەكاربهێنن، تا بەزووترین كات چارەسەری زیپكە بكات.

سیر بۆ چەندان ساڵە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی پێست بەكاردەهێنرێت، چونكە تایبەتمەندی دژەبەكتریا و دژە ڤایرۆس و هەوكردنی هەیە، بەكارهێنانی سیر ڕێ لە چرچبوونی پێست دەگرێت.

زیپكە حاڵەتێكی باوە زیاتر لە پێستدا دروست دەبێت، بەشێوەیكی زۆر لە تازەپێگەیشتووان ڕوو دەدات، چەندان جۆری زیپكەی جیاواز هەیە، هەندێك لەو زیپكانە تەنیا بەهۆی كاریگەریە لاوەكییەكانەوە دروست دەبن.

یەكەم: سیر تایبەتمەندی پاككردنەوەی هەیە، ڕێ لە هەوكردنی كونیلەكانی پێست دەگرێت، كە دەبنە هۆی خراپبوونی زیاتری زیپكە.

دووەم: تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە،بەكارهێنانی سیر بۆ زیپكەكان ڕێ لە زیادبوونی زیپكەكان دەگرێت و لە هەوكردنی زۆر دەیپارێزێت، بۆیە باشترە راستەوخۆ سیر بەكاربهێنرێت بۆ زیپكەكان.

سێیەم: یەكێكە لەو ڕووەكانەی كە دژەئۆكسیدێكی زۆری تێدایە، بەمەش ڕەگە ئازادەكان بێلایەن دەكات و بەم جۆرە پێست لە زیان دەپارێزێت.

چوارەم: سیر سووڕی خوێن باشتر دەكات و ئەمەش هۆكارێكە بۆ لەناوبردنی زیپكەكان.

پێنجەم: سەرچاوەیەكی باشی زینكە، شارەزایانی پزیشكی دەڵێن، زیپكە دەبێتە هۆی تێكدانی ئەو رۆنانەی كە لە پێستەوە دەردەدرێن، بەڵام بەكارهێنانی سیر یارمەتی كۆنترۆڵكردنەوەی چەوری پێست دەدات و ڕێ لە دروستبوونی زیپكە دەگرێت.

شەشەم: بەكارهێنانی سیر سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، بەهۆی بوونی ئەو گۆگردەی كە تێیدایە، ڕێ لە دروستبوونی زیپكە جۆراوجۆرەكان دەگرێت.

بەهۆی بوونی ئەم سوودە گرنگانەی سیرەوە دەتوانرێت ئاوێتەیەك دروست بكرێت بەسیر بۆ چارەسەری زیپكەكان و گرفتەكانی پێست و كۆنترۆڵكردنی پێست لە دەردانی چەوری، دەتوانرێت ئاوی سیر راستەوخۆ بەكاربهێنرێت بۆ زیپكەكان یان لەگەڵ ماست تێكەڵ بكرێت و بۆ پێست بەكاربهێنرێت.



وشە - ئاوات ئازاد