كێشه و ناكۆكییه‌كانى ناو گۆڕان له دواى نه‌وشیروان مسته‌فا و شكستى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایاری رابردوو، ئه‌و ڕاستییه‌ى ده‌رخست كه گۆڕان و سه‌ركرده‌كانى نه‌یانتوانى "ئه‌مانه‌تپارێزى" ڕێبازه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن وه‌ك هه‌میشه باسیان ده‌كرد، ئێسته گۆڕان كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێوارى لێكترازان و چیا و نما كوڕه‌كانی رێكخه‌ری كۆچكردوو، چوونه‌ته‌وه به‌ریتانیا.
هه‌ر دواى كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا، كاتێك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وه‌ك ڕێكخه‌رى گشتیى گۆڕان هاته هه‌ڵبژاردن، ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌یه‌ك به سه‌ركردایه‌تیى قادرى حاجى عه‌لى له به‌رانبه‌ر كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فادا دروست بوو. ئه‌وان چیا و نما به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به ده‌ستێوه‌ردانى یه‌كێتى نه‌یانهێشتووه هه‌ڵبژاردن و بڕیارێكى دروست له‌باره‌ى ڕێكخه‌رى گشتییه‌وه بدرێت، له‌وكاته‌وه ئه‌و به‌ره‌یه‌ى گۆڕان كه عوسمانى حاجى مه‌حموود و ده‌یان ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى و په‌رله‌مانتاریشن، كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا به ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هه‌مان به‌ره، به‌مدواییه مه‌رجى مانه‌وه‌یان له‌ناو گۆڕان به‌ستووه‌ته‌وه به كۆتاهێنان به پێوه‌ندیى نێوان كوڕه‌كانى ڕێكخه‌رى كۆچكردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانی. زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ر له دانانی رێكخه‌ری گشتییه‌وه، قادری حاجی عه‌لی له كه‌میندایه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی شكتێكیان بكات. ئه‌مه‌ش دوای به‌ڵگه‌نامه یاساییه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ رێكخه‌ری ئێسته به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی كرد، كه رێگه‌ی پێدا به‌ناوی گۆڕانه‌وه هه‌ر كارێك بكات.
"وشه" له ڕێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو گۆڕان و یه‌كێتییه‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى به تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانى و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دى دایكى، ته‌واو پاڵنه‌رى چیا و نمان له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و مانه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كى پته‌و له نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا، ئه‌وه‌ش كێشه‌ى بۆ به‌رپرسانى گۆڕان دروست كردووه و به‌و پێوه‌ندییه ڕ‌ازى نین.
ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانیى گۆڕان كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، قادرى حاجى عه‌لى و عوسمانى حاجى مه‌حموود و ده‌یان ئه‌ندامى جڤات، گوشار زۆر ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینى ڕێكخه‌رى گشتى، چونكه پێیان وایه عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ته‌واو له‌ژێر بڕیارى چیا و نمادایه و ئه‌وه‌ش بزووتنه‌وه‌كه له بڕیارى دروست دوور ده‌خاته‌وه، بۆیه دوا په‌یامیان به كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا داوه له‌وباره‌یه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، "پرسى دارایى گۆڕان، خاوه‌ندارێتیى بزووتنه‌وه‌كه، كۆنتڕۆڵ نه‌كردنى له‌لایه‌ن كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فاوه و پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و شكستى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، له كێشه رژده‌كانی گۆڕانن و زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێت به‌بێ لێكترازان و دڵئێشان یه‌كلا بكرێنه‌وه".
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ساڵى 2009 له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌وشیروان مسته‌فا دروست بوو، له‌و كاته‌وه به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسیى و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، له 19ى ئایارى 2017دا نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچى دوایى كرد و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى ئه‌ویشدا له 12ى ئایاری ئه‌مساڵ، گۆڕان شكستێكى گه‌وره‌ى خوارد. سه‌ركرده‌كانى حزبه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڵێنیان دا نه‌یانتوانى ئه‌مانه‌تپارێزى میراتییه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا بن له سه‌رخستن و به‌هێزكردنى زیاترى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى پێشووى گۆڕان له عێراق به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، پێشتریش بڵاوم كردووه‌ته‌وه، ڕاسته گۆڕان كێشه‌ى هه‌یه و پێویسته كێشه‌كانى به ته‌واوى ئاشكرا بكرێت و هه‌موو ڕێچاره‌كانیش بڵاو بكرێنه‌وه و یه‌كێكیان پێشنیارى بكرێت بۆ كۆتا پێهێنانیان.
عه‌بدوڵا زیاتر گوتى، "نابێت گۆڕان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌یى وه‌ربگرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گۆڕان ڕابگه‌یه‌نرێت زۆر باشتره له‌وه‌ى ببێت به بنه‌ماڵه‌یى".
به‌شێكى تر‌ى كێشه‌كانى گۆڕان له نێوان ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌دا پێوه‌ندیى به شكستى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه هه‌یه، قادرى حاجى عه‌لى و گرووپه‌كه‌ى شكسته‌كه بۆ كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ده‌گێڕنه‌وه و ئه‌وانیش شكسته‌كه بۆ لێدوان و بێ هه‌ڵوێستى و هه‌ڵپه‌ى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى گۆڕان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، بۆ پۆست و پاره.
سه‌رچاوه‌كانى "وشه" ئه‌وه‌یان دركاند كه قادرى حاجى عه‌لى به كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فای گوتووه ئێوه به‌و پێوه‌ندییه نزیكه‌تان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و وه‌رگرتنی پاره لێیان، رێگه‌تان دا ماڵی تاڵه‌بانی به‌و ئاسته ساخته‌كاری بكه‌ن، به‌ڵام كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ساخته‌كاری پێوه‌ندیی به نزیكی ئه‌وانه‌وه هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گوتوویانه شكسته‌كه هى ئێوه و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى گۆڕانه كه بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارى لێدوانتان داوه و هه‌ڵپه‌ى پۆست و پاره گۆڕانی ناشیرین كرد.
چیا و نما به قادر حاجی عه‌لی ده‌ڵێن، "ئێمه هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك له‌و شكسته هه‌ڵناگرین، چونكه هیچ پۆستێكمان نییه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه له‌ناو گرده‌كه‌ین".
هاوكات چیا و نما ئه‌وه‌شیان گوتووه كه ئاماده نین پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى كۆتایی پێ بێنن كه زۆر له سه‌ركرده‌كانى گۆڕان داواى ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش پشتیان به‌وه به‌ستووه كه "ڕێككه‌وتن و هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى لاى ئێمه، ئه‌مانه‌تى باوكمانه و لاى یه‌كێتیش هى مام جه‌لال، بۆیه نه‌ك كۆتایى نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵوێستى ڕوونترمان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانمان هه‌بێت كه سڕ كراوه".
عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد، گۆڕان نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ببێت به حزبى بنه‌ماڵه و پێویسته هه‌مووان كار بكه‌ن وه‌ك ئێسته بمێنێته‌وه كه گۆڕان هى هه‌مووانه.
"ئێسته هه‌موو دارایى گۆڕان له‌ژێر ده‌ستى كوڕه‌كانى كاك نه‌وشیرواندایه، به‌ڵێ ئه‌وان ئه‌مین و ده‌ستپاكن و جێى مه‌ترسى نین، به‌ڵام وا باشتره دارایى گۆڕان بچێته لاى لیژنه‌یه‌ك و ژوورى دارایى گۆڕان، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت و خێزانێكى چه‌ند كه‌سى وه‌ك میراتگر هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، كاك نه‌وشیروان و گۆڕان بچووك ده‌كه‌نه‌وه".
"وشه" پێوه‌ندیى به شۆڕش حاجى گوته‌بێژى گۆڕان و زیاتر له 10 ئه‌ندامى تر‌ى جڤاتى نیشتمانییه‌وه كرد، به‌ڵام گوتیان ئه‌وه پرسێكى ناوخۆیییه و هى میدیا نییه.
هه‌ڵسواڕه‌كانی نزیك له قادری حاجی عه‌لی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زانیاری‌یان هه‌یه كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا پاره‌ی گۆڕان ده‌گوازنه‌وه ده‌ره‌وه و خه‌رێكی كاری بارزگانین له به‌ریتانیا. به تایبه‌ت كه "وشه" وه‌ك یه‌كه‌م میدیا ساڵی رابردوو ئاشكرای كرد كه هه‌موو موڵكه‌كانی گۆڕان و میدیا و گرده‌كه‌یش تاپۆ كران له‌سه‌ر چیا و نما. بۆیه مافی ته‌واویان به خۆیان داوه كه بزووتنه‌وه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بێنن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو گۆڕان ده‌ڵێ "له هه‌ڵبژاردنی ئایاری رابردوو له‌وكاته‌ی چیا ده‌چوو بۆ هه‌ر ئاهه‌نگێكی بانگه‌شه‌ی گۆڕان، باڵه‌كه‌ی قادر حاجی عه‌لی خه‌ڵكیان سارد ده‌كرده‌وه له به‌شداری، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به كه‌سێكی جه‌ماوه‌ری و له هه‌ڵبژاردنیش شكست بێنن، تا به‌رپرسیارێتییه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆیان".