ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌سه‌د بۆردمانێكی چڕی ناوچه‌كانی باشووری سووریایان كردووه و له ئه‌نجامدا 10 كه‌س كوژراون كه ژن و منداڵیان تێدایه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا هێرشێكی فراوانیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی باشووری سووریا و گوندی عه‌ین تینه بۆردمان كردووه، له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كه‌یش زیاتر له 10 كه‌س كوژراون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، بۆردمانه‌كه بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك بووه له گونده‌كه كه زیاتر له 35 كه‌سی تر به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه بریندار بوون، كوژراو و برینداران له‌و كه‌سانه بوون كه به‌هۆی شه‌ڕی باشووری سووریا ئاواره‌ی گونده‌كان بوون و بۆ پاراستنی گیانیان ڕوویان ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی باشووری وڵاته‌كه‌یان كردووه.
به‌هۆی شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌ی ناوخۆیی سووریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و ئۆپۆزسیۆنه‌كان، زیاتر له 360 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و به هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه كوژراو و بریندار بوون كه له نێوانیاندا ژن و منداڵ هه‌ن، جگه له كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی ماڵی و ڕووخانی خانووه‌كانیان.