قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركانى ئۆپراسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى "وشه"دا ورده‌كارى چاكسازییه‌كانى ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرا ده‌كات و ڕوونى ده‌كاته‌وه، "ئه‌مساڵ یه‌كه‌ى 80 و 70 ده‌خرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌ت". هاوكات ئاماژه به جموجۆڵه‌كانى داعش ده‌كات و ده‌ڵێت، پێشمه‌رگه ئاگادارى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یه كه داعش جموجۆڵى لێى هه‌یه.
ماوه‌یه‌كه پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان گه‌رمه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و شانده بیانییانه‌ى سه‌ردانى كوردستان ده‌كه‌ن، دواین زانیارى له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه هیچ شتێكى فه‌رمى نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گه‌ڕاندنه‌وه‌ى لیواكانى پێشمه‌رگه‌ى بۆ ئه‌و شوێنانه پێ باشه، به‌تایبه‌ت ئێسته داعش كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانى زیادى كردووه و ده‌ستى كردووه به ڕفاندن و كوشتنى خه‌ڵك، زۆرترین ئه‌وانه‌یشى ده‌بنه قوربانى خه‌ڵكى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمن، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه به یه‌كلایه‌نه ناكرێت و ده‌بێت عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه ڕه‌زامه‌ند بێ و رێوشوێنێك بۆ گفتوگۆ بدۆزرێته‌وه.
ئێمه پێمان باشه هێزى هاوبه‌ش بۆ ئۆپراسیۆن و بازگه‌كان و لیژنه‌كان هه‌بێ، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به ڕه‌سمى داواكارى له‌و شێوه‌یه بكرێ.
ئێسته ڕۆژ به ڕۆژ ره‌وشى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر به‌ره‌و خراپى ده‌ڕوات. ئه‌نجوومه‌نى پارێزگه و خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه، بۆچى ئێوه ده‌سپێشخه‌ر نابن؟
خه‌ڵك و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌كه پێیان باشه، به‌ڵام ده‌بێت پرسه‌كه به فه‌رمى بكرێت ئه‌وه وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كى ئاسایى نییه به یه‌ك گفتوگۆ و ده‌سپێشخه‌رى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێ رێوشوێنى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دیارى بكرێ.
بۆچى له كۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان باسى پرسێكى وا گرنگ ناكه‌ن؟
دوو هه‌فته جارێك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین و باسى سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ده‌كرێت كه ته‌وه‌رێكیان باسى ئۆپراسیۆنه‌كان و ڕووداوه‌كانى هه‌فته‌یه، ته‌وه‌رێكى تر باسى مه‌شق و ته‌وه‌رێكى تریش خستنه‌ڕووی پێداویستی لۆجستییه. ئێسته له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كاندا باسى كرده‌وه‌كانى داعش ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌هۆى جموجۆڵهكانهوه فۆكسى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بوو، باسى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ش كراوه بۆ ئه‌و ناوچانه و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به فه‌رمى گفتوگۆ بكرێ.
له‌باره‌ى جموجۆڵه‌كانى داعش پێشمه‌رگه به‌رچاوى ڕوونه؟ باس له‌وه ده‌كرێ ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شتان له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
پێشمه‌رگه ئاگادارى هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌یه كه داعش جموجۆڵى لێى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و شوێنانه له‌ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دا نین، به‌ڵكو له نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له هه‌ندێك ناوچه‌دا بۆشایی ته‌ناهیی دروست بووه و ئه‌وه‌یش واى كردووه داعش به ئاره‌زووى خۆى ته‌راتێن بكات. له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنى هاوبه‌ش هیچ شتێكى وا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌وان داوایان كردبوو گفتوگۆ بكه‌ین، نه‌هاتن بۆ كوردستان و ئێمه‌یش نه‌چووین بۆ به‌غدا، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ داواى هاوئاهه‌نگییان لێ كردین بۆ به‌رپرسى پێوه‌ندى نێوانمان و دیاریمان كرد و دواى ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌و پرسه كۆتایى هات.
هاوئاهه‌نگى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له هاوئاهه‌نگى نێوان هێزى دوو ده‌وڵه‌ت ده‌چێ به به‌راورد به‌وه‌ى له‌یه‌ك وڵاتدان، بۆچی؟
هاوئاههنگییهكانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان سنوورداره و له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكارى نێوان هه‌ردوولا هاوئاهه‌نگی ده‌كرێت. هاوپه‌یمانانیش پێیان خۆشه هاوئاهه‌نگییه‌كان زیاتر بن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا سوودمه‌ند بن له‌و هاوكارییانه‌ى له وڵاتانه‌وه ڕه‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێ.
ماوه‌یه‌كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه هاوپه‌یمانان به دیاریكراوى ئه‌ڵمانیا داواى چه‌كه‌كانى له پێشمه‌رگه كردووه‌ته‌وه، راستی ئه‌م پرسه چییه؟
داواكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانى پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه هیچ ڕاستى و بنه‌مایه‌كى تێدا نییه و به پێچه‌وانه‌وه پێشمه‌رگه به‌رده‌وام داواى هاوكارى زیاتری له هاوپه‌یمانان كردووه. ئێسته بڕیار دراوه ئۆتۆمبێلى خزمه‌تگوزارى و سه‌ربازى زیاتر بگاته ده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه. ستراتیجى وڵاتان بۆ هاوكارى پێشمه‌رگه جیاوازه و ئه‌مه‌ریكا پلانى هاوكارى پێشمه‌رگه‌ى هه‌یه بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى تر‌ى داهاتوویش.
ده‌مه‌وێ پرسیار له‌سه‌ر دۆخى ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بكه‌م، گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كان به كوێ گه‌یشتن؟
زیاتر له 60 پۆستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له لیسته‌كانى پارتى و یه‌كێتى گۆڕانكارییان تێدا كراوه و گۆڕانكارییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیش ڕه‌زامه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه ده‌كرێن. ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر پێنج خاڵى تایبه‌ت به گۆڕانكارییه‌كان كار ده‌كه‌ن و چاكسازییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ته‌نیا گۆڕانكارى له پۆسته‌كاندا نییه.
هیچ پلانێك بۆ یه‌كه‌ى 80 و 70ى هێزى پێشمه‌رگه هه‌یه؟
ئه‌وه له به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دایه و یه‌كێك له خاڵه‌كانى چاكسازى ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانى 70 و 80 بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌مه ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كۆى ئه‌و خاڵانه‌ى له‌ناو چاكسازییه‌كه‌دا هاتووه به چه‌ند ساڵێك جێبه‌جێ ده‌كرێ و به‌پێى چاكسازییه‌كه ئه‌و دوو هێزه هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
خواستى چاكسازى له‌ناو پێشمه‌رگه لاى پارتى و یه‌كێتی هه‌یه؟
ئه‌و خاڵانه‌ى بۆ چاكسازى دانراون كاك مه‌سعوود بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم واژووى له‌سه‌ر كردووه و له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌رۆك و جێگرى حكوومه‌ت و پارتى و یه‌كێتى ڕهمهزامهندییان له‌سه‌ر داوه، كۆده‌نگییه‌كى گشتیی له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان هه‌یه و كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له خاڵه‌كان پێوه‌ندى به بوونى بودجه‌یه‌كى باشه‌وه هه‌یه.
له هه‌فته‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك كۆگه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قینه‌وه، ئه‌وه چی بوو؟
ئه‌و كۆگایانه‌ى ته‌قینه‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه نه‌بووه و كۆگه‌كان سه‌ربه یه‌كه‌ى 80 و 70ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بوون، ئێسته وه‌زاره‌تیش چاوه‌ڕوانى ئه‌و دوو یه‌كه‌یه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌ده‌ست بگه‌یه‌نن، ئه‌وان خۆیان لێكۆڵینه‌وه‌ى تێدا ده‌كه‌ن و به‌دواى هۆكارهكهوهین.
ره‌وشى دارایی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له چ ئاستێكدایه، ده‌گوترێ ده‌رماڵه‌یه‌كى تایبه‌ت به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ خۆراك هاتووه‌ته بڕین؟
بێگومان ڕه‌وشى دارایى له ئاستێكى زۆرباشدا نییه و هاوشێوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئومێد بۆ باشتركردن هه‌یه. هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كى خۆراكى پێشمه‌رگه نه‌هاتووه‌ته بڕین و له ساڵى 2015ه‌وه ره‌وشى دارایى پێشمه‌رگه زۆر باش نه‌ماوه و ڕه‌نگه خۆراك و كه‌لوپه‌ل له‌و ساڵانه خراپتر بن، ئێسته 25%ى بودجه‌ى پێشتر ده‌درێت به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆیه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانى وه‌زاره‌ت دروست كردووه.