سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى له مووسڵ ئاشكراى ده‌كات، دوو مزگه‌وتی سه‌ر به وه‌قفى سووننى له شارۆكه‌ى ته‌له‌عفه‌رى سه‌ر به پارێزگاى مووسڵ سووتێنراون.
پێگه‌ى
شه‌فه‌ق نیوز، له سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى شارى مووسڵ ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ دوو مزگه‌وتى سه‌ر به وه‌قفى سووننى سووتێنراون كه ده‌كه‌ونه گه‌ڕه‌كى نیداى شارۆكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه گوتوویه‌تى ئه‌و مزگه‌وتانه له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه سوتێنراون، هاوكات باس له ده‌ركه‌وتنی گرووپێكى تاوانكارى ده‌كات له مووسڵ كه كرده‌ى دزی و رفاندن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عه‌قید هیشام محه‌مه‌د هاشمى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مووسڵ له لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه، دوو كه‌سیان له گه‌ڕه‌كى موحاڕبینى به‌رى چه‌پى مووسڵ گرتووه، ئه‌مانه سه‌ر به گرووپێكى پێنج كه‌سین به خاوه‌ن "كلێته‌ره‌شه‌كان" ناو ده‌برێن كه له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كان ده‌مامكى ره‌ش ده‌ده‌ن.
له كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانیان ئۆتۆمبێلێكى جۆرى دۆج به‌كار ده‌هێنن كه له كاتى گرتنى ئۆتۆمبیله‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، چه‌ندان كڵاوى ره‌ش و بڕى 850 دۆلار و 900 هه‌زار دینارى عێراقى و مۆبایل له ناو ئۆتۆمبێله‌كه بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مووسڵ دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سانه به ماده‌ى 422 ى یاساى سزادانى عێراقى سزا ده‌درێن.