بازرگانانی ئۆتۆمبێل ئاگەدار دەكرێنەوە

:: PM:02:34:17/07/2018 ‌
كۆریای باشوور پێشانگایەكی بواری پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل دەكاتەوە و یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستانیش ئاگەداری بازرگانانی بواری پارچەی یەدەگ دەكاتەوە دەتوانن بەشدار بن.

ئەمڕۆ سێشەم 17ـی تەمووز/ یۆلیۆ، لە ئاگەدارییەكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان هاتووە، ئاگاداری بۆ بازرگانان لە بواری ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و ئەلیكترۆنی یەكێتی هاوردە و ناردنكاران بانگێشتی كۆریا دەكرێت بۆ بەشداریكردن لە پانزەیەمین پێشانگای پیشەسازیی ئۆتۆمبێل.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكە هاتووە، ئەو پێشانگایە گەورەترین پێشانگای تایبەت بە پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل لە وڵاتی كۆریای باشوورە كە (پێشانگای پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلە) گەورەترین و كۆنترین پێشانگایە لە كۆریا.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكە هاتووە، لەو پێشانگایە چەندان بەشی وەك (پارچە زیادەكانی ئۆتۆمبێل و ئەلیكترۆنی و چاككردنەوە و كیمیایی و چارەسەری هەندەسی ...و هتد) و زۆر بەشی تر لەخۆ دەگرێت و لە ڕۆژانی 17 تا 19ی 10-2018 دەكرێتەوە.

كردنەوەی ئەو پێشانگایە لە كاتێكدایە هەرێمی كوردستان ساڵانە پێشانگای ئۆتۆمبێلی لێ دەكرێتەوە و چەندان كۆمپانیای كۆریای باشوور تێیدا بەشدار دەبن.



وشە - رامیار جەواد