پێگه‌ى سكاى نیوز ئاشكراى ده‌كات، میلیشیاكانى ئێران و رێكخراوى به‌ره‌ى رزگارى شام كه رێكخراوێكى سه‌ر به‌قاعیده‌یه له سووریا رێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام داوه. به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت رژێمى ئه‌سه‌د هه‌زار و500 گیراو ئازاد بكات.
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئاشكراى كردووه، ئه‌مڕۆ به‌ره‌ى رزگارى شام كه پێشتر به‌ناوى به‌ره‌ى نووسڕِه ناسرابوو، سه‌ر به‌رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده‌یه، له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دانیشتووانى هه‌ردوو شارۆكه‌ى كه‌فریا و فۆعه‌ى سه‌ر به پارێزگاى ئیدلب دوور بخرێنه‌وه و له به‌رانبه‌ردا رژێمى ئه‌سه‌د هه‌زار و 500 گیراو ئازاد بكات.
له‌باره‌ى واده‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له دوو رۆژى داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت و وه‌ك سه‌ره‌تاش رژێمى ئه‌سه‌د 40 چه‌كدارى به‌ره‌ى نوسڕه و به‌ره‌ى رزگارى سووریا و سوپاى ئیدلبى ئازاد به‌و رێكخراوه تیرۆریستانه ده‌داته‌وه.
رێكخراوى قاعیده له سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ته‌نگژه‌ى سووریا له ململانێیه‌كانى ئه‌م وڵاته ده‌ركه‌وتووه و به‌چه‌ندان ناوى جیاواز كارى كردووه، دوایین جار به‌ره‌ى نوسڕه بوو، دواتر بوو به‌ره‌ى رزگارى شام، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ ئه‌وه ئاشكرا كرا كه یه‌كێك له كوڕه‌كانى ئوسامه بن لادنى تیرۆریست، له سووریا سه‌رپه‌رشتى قاعیده ده‌كات.