فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق، ناوی 55 كۆچبه‌ری كوردی له گرتووخانه‌كانی توركیا له ڕێی هه‌ژماری تایبه‌تیانه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق IFIR له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی فه‌رمی خۆیان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ناوی 55 كۆچبه‌ری كوردی له گرتووخانه‌كانی توركیا بڵاو كرده‌وه و چه‌ند زانیارییه‌كی وردیشی له‌سه‌ر دركاندن.
له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا ھاتووه، كه فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به ھاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا و باڵوێزخانه‌ی عێراق، كاروباری یاسایی ئه‌و كۆچبه‌رانه ته‌واو كراون و له كاتێكی نزیكدا ره‌وانه‌ی عێراقی ده‌كه‌ن.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌و په‌نابه‌رانه كه چه‌ند مانگێكه له گرتووخانه‌كانی توركیادان، تووشی بارێكی ناھه‌موار بوون و بارودۆخیان خراپ بووه، فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران رێكاری یاسایی ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌ڕێننه‌وه وڵاتی خۆیان.
جارى یه‌كه‌م نییه كه توركیا ژماره‌یه‌كى زۆر له په‌نابه‌رانى ڕه‌وانه عێراق ده‌كاته‌وه، هاوكان فیدراسیۆنه‌كه چه‌ندان جار له‌باره‌ى دۆخى په‌نابه‌ران له ته‌واوى وڵاتانى دنیا هۆشدارى داوه و دووپاتى له‌وه كردووه‌ته‌وه كه په‌نابه‌ران له دۆخێكى خراپن.
وشه/ ئاره‌ش ئه‌حمه‌د