دینا خاتوونه گۆرانیبێژی كورد له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی به هاوكاریی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر چه‌ند به‌رهه‌مێك بڵاو بكاته‌وه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته‌یش یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی بڵاو كرده‌وه، ماوه‌یه‌كه له واڵی تایبه‌تی خۆی وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران بڵاو ده‌كاته‌وه و سه‌ردانیان ده‌كات.
گۆرانیبێژی لاو له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "تارا ڕه‌سووڵ" بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، سه‌رجه‌م دیداره‌كان له ڕێی ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه بۆ دینا ڕێك ده‌خرێت تا سوود له ئه‌زموونیان وه‌ربگرێت و زیاتر ناودارتر بێت.
هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه: "سوودی هونه‌ری و فێری گوتنی گۆرانی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌تیت به‌رده‌وام بێت"، به‌شێكیشی تریش ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێ گرتووه كه به وێنه‌ی هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان ناوداری زیاتر بۆ خۆی په‌یدا ده‌كات.
دینا گۆرانیبێژێكی تازه ده‌ركه‌وتووه و نوێترین قوتابیی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ناسراوی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و كلیپی گۆرانییه، به‌مدواییه‌ش ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "شای وڵات"، ئاماده‌كردن و ئاوازی ته‌واوی گۆرانییه‌كانی هی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له هه‌شت تراكی گۆرانی به ناوه‌كانی خۆشه‌ویستم، شای وڵات، یا زین، دروود، مه‌گه‌ڕێوه، منت بیر چووه‌ته‌وه، تێنه‌گه‌یشتم و خۆشه‌ویستی گه‌ل پێك دێت.