ئیندیرا
گاندی تاكه ژنه سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زیرانی مێژووی هیندستان بوو، له ساڵانی 1966 تا 1984 بۆ ماوه‌ی دوو خول ده‌سه‌ڵاتی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، به درێژترین ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی داده‌نرێت دوای باوكی، كه‌سێكی توند بوو له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌بوو له حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌شداری شه‌ڕی كردووه و دژی پاكستان جه‌نگاوه، نازناوی"ژنه هه‌زار ساڵه‌كه" پێ درابوو.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی "ئیندیرا نێهرو"ه له 19ی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1917 له خێزانێكی كشمیری له ئه‌ڵله ئاباد له‌دایك بووه، دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆی هیندستان له به‌ڕیتانیا جهواهرلهل نێهرو باوكی بووه‌ته یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه، ژیانی منداڵی به‌ته‌نیایی و ناخۆشی به‌ڕێ كردووه، باوكی به كاری سیاسه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بووه و دایكی به‌رده‌وام نه‌خۆش بووه و له‌سه‌ر جێ كه‌وتووه و كاتێك منداڵ بووه مردووه.
سه‌ره‌تا نه‌چووه‌ته قوتابخانه و مامۆستای تایبه‌تی هه‌بووه، دواتر له ساڵی 1934 له قوتابخانه ده‌لهی ناونووس كراوه، دوای ته‌واوكردنی قوتابخانه‌ی چوووه‌ته زانكۆی ڤیسڤا بهاراتی ناوچه‌ی سانتینێكێتان له ڕۆژئاوای هیندستان، ساڵێك له زانكۆ خوێندوویه‌تی دواتر وازی لێ هێناوه و دایكه نه‌خۆشییه‌كه‌ی بردووه‌ته ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ركردنی، به‌ڵام دایكی ده‌مرێت و ئه‌و بڕیار ده‌دات بمێنێته‌وه و له زانكۆی ئۆكسفۆرد بخوێنێت.
كاتێك له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌بێت نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و پێویست ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی سویسڕا بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات له خوێندنه‌كه‌ی داببڕێت، دواتر بڕیار ده‌دات له ساڵی 1941 بچێته ئینگلته‌را و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه هیندستان بێ ئه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆی ته‌واو بكات، كاتێك له ئینگلته‌را بووه فێرۆزا گاندی هاوسه‌ری ژیانی ده‌دۆزێته‌وه و له ئه‌ڵله ئاباد هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و دوو كوڕی ده‌بێت.
له ساڵی 1950، ئیندیرا ده‌بێته یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی باوكی كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان بووه، دواتر بووه‌ته سه‌رۆكی كۆنگرێس، له ساڵی 1964 دوای ئه‌وه‌ی باوكی مردووه بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه، دوای ئه‌وه پله‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بوو و توانی به‌سه‌ر كاندیده پیاوه‌كان سه‌ركه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن بوو ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ گیراوه و ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و به لاواز ناویان بردووه.
یه‌كه‌م خولی پۆسته‌كه‌ی له ساڵانی 1966 تا 1977 وه‌رگرتووه، له كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تواناكه‌ی وه‌ك ژنێكی سه‌ركه‌وتوو له بواری سیاسه‌ت سه‌لماندووه و به‌شداری جه‌نگی دژی پاكستان بۆ ڕزگاركردنی به‌نگلادیش كردووه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆنگرێسه‌وه ڕێزێكی زۆری لێ نراوه و به ژنه پۆڵاینهكه ناوی بردووه، هه‌روه‌ها دروشمی"ئیندیرا بێ هیندستان نابێت و هیندستان بێ ئیندیرا نابێت" پێ دراوه.
دوای ته‌واوبوونی خوله‌كه‌ی له ساڵی 1977 دووباره خۆی كاندید كرده‌وه بۆ پۆسته‌كه، له‌و كاته‌دا حزبی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه دژی حكوومه‌ت سه‌ریانهه‌ڵدا، هیندستان له كاتێكدا بوو كه ده‌بوو هه‌ڵبژێرێت له نێوان دیموكراسی و دیكتاتۆریدا، دواتر له ساڵی 1978 به هه‌ڵبژاردنی به‌شی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌لایه‌ن چاران سینگ پێنجه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه بوختانی پێ كرا و فه‌رمانی گرتن بۆ خۆی و سانجای كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ده‌رچوو به تۆمه‌تی دانانی پلانی كوشتن بۆ سه‌ركرده‌ی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، بۆ ئه‌و كاته ئاسان نه‌بوو له دادگای هیندستان كارێك بسه‌لمێنی كه خۆت نه‌تكردووه، به‌ڵام زۆر له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی پشتگیری‌یان كرد.
دوای ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن ئیندیرا و كوڕه‌كه‌ی ئازاد كران و له ساڵی 1980 كۆنگرێس گه‌ڕایه‌وه ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردن دووباره ئه‌نجام درایه‌وه و حكوومه‌ت درایه‌وه به ئیندیرا و وه‌زیره‌كانی پێشووی و هه‌روه‌ها سانجای كوڕه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به‌ڵام له 23ی حوزه‌یرانی ئه‌و ساڵه كوڕه‌كه‌ی له تێكشكانی فڕۆكه له نیوده‌لهی مرد، ئه‌مه‌یش بووه كۆسپێكی گه‌وره بۆ ئیندیرا و ڕاجیڤی كوڕه بچووكی هێنا سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
كاره‌كانی
له ساڵی 1984، ئیندیرا به‌شداری له شه‌ڕی "بلو ستار" كردووه كه له پونجابی باكوری هیندستان ژماره‌یه‌ك هێزی سیخی هاتوونه ناوچه‌كه و داگیریان كردووه، فه‌رمانی به سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كردووه به هێرشكردنه سه‌ر په‌رستگه‌ی زێڕین كه هێزه‌كه خۆیان لێوه حه‌شار دابوو و ژماره‌یه‌كی زۆری به به‌كارهێنانی چه‌كی قورسی وه‌ك تانك كوشتبوو.
ئیندیرا له‌ماوه‌ی پۆسته‌كه‌ی پشتگیرییه‌كی زۆری فه‌له‌ستینییه‌كانی كردووه، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له دیپلۆماسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتووه و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیندستان دژی داگیركاری بووه، به‌ڵام پشتگیری داگیركردنی ئه‌فریقای كردووه ئه‌مه‌یش وای كردووه وێنه‌یه‌كی ناشرینی هیندستان پێشانی وڵاتان بدات، پێوه‌ندی نێوان هیندستان و یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له سه‌رده‌می ئیندیرا به‌هێز بووه و له‌ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پێش بردووه.
مردنی
له 31ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1984 دوو له پاسه‌وانه‌كانی له كاتی ڕۆیشتنی ئیندیرا به‌ناو باخه‌كه‌ی له پشته‌وه 31 فیشه‌كی پێوه ده‌نێن و ده‌یكوژن، مردنی ئیندیرا هه‌موو هیندستان خه‌مبار ده‌كات و وه‌ك كاره‌سات وه‌سفی ده‌كه‌ن.