پێویستە رۆژانە مرۆڤ چەندان مادە و ڤیتامین بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی جەستەی بەشێوازێکی تەندروست بمێنێتەوە، بۆیە پزیشکان دەڵێن باشترین پێکهاتە بۆ جەستە شەربەتی ترێیە، چونکە دەوڵەمەندە بە چەندان مادە و ڤیتامینی جۆراوجۆر.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی ترێ دەکات و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی بۆ شەربەتی ترێ ئەنجام دراوە ئەوە سەلمێنراوە زۆر بەسوودە بۆ جەستە چونکە لە یەک کووپدا بری 150 کالۆری هەیە لەگەڵ مادە ڕیشاڵییەکان و مادەکانی "ئاسن، کالیسیۆم و پڕۆتین" کە زۆر بەسوودن بۆ جەستە، جگە لەوەیش ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین C تێدایە کە ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:
یەکەم – ئەم شەربەتە هاوکاریت دەکات لە باشترکردنی باری تەندروستی مێشک: یەکێک لە گرینگترین سوودەکانی شەربەتی ترێ ئەوەیە مێشك بەهێز دەکات و لە نەخۆشییەکانی مێشک دەمانپارێزێت، هەروەها بوونی ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسان لەناو ئەو شەربەتەدا وا دەکات مێشک پارێزراوبێت لە نەخۆشییەکانی ئەلزەهایمەر "لەبیرچوونەوە".
دووهەم – شەربەتی ترێ وەک سەرچاوەیەکی وزەیە بۆ جەستە: وەک پزیشکان دەڵێن ئەو شەربەتە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە کە ئەو مادەیە وەک سەرچاوەیەکی وزە کاردەکات لە جەستە و لە لاوازییەکانی جەستە دەتپارێزێت، بۆیە شەربەتی ترێ زۆر بەسوودە بۆ جەستەی مرۆڤ.