سۆزان كه‌مال پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس له پۆستێكدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی نوێی له ته‌نیشت ئاویچنه‌یه‌كه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، چاوه‌ڕێى هاتنه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ده‌كات، هه‌وادارانى پرسیارى ئه‌وه‌یان لێكردووه ماوه‌یه‌كه به‌ناوى شیعره‌وه خۆشه‌ویستیت ده‌رده‌بڕى، ئاشكراى بكه كه خۆشه‌ویستت هه‌یه.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی سۆزان كه‌مال دوای کۆمەڵێک ڕه‌خنه دێت كه ڕووبه‌ڕووی ده‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن هه‌ودارانی به‌وه‌ی شێوه‌ی ڕووخساری تێك چووه و جوانییه‌كه‌ی جارانی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌و جاره به پێچه‌وانه‌وه به ڕووخسارێكى خه‌ماوى ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر وێنه‌كه دێڕێکی مامۆستا هێمن بەو شێوەیە ده‌نووسێت: "گوتی سەبرت هەبێت دووبارە دێمە دیدەنیت ئەما، لە كورتیدا تەمەن وادیارە بەم دیدارە ڕاناگا".
سۆزان كه‌مال، له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، پێشتر پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه.