چی لەبارەی تایبەتمەندییە نوێیەکەی سکایپ دەزانیت؟

:: PM:08:30:17/07/2018 ‌

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە ئێستە خاوەنی بەرنامەی کۆمپیتەری ئۆنڵاینی "سکایپ"ە، نوێترین تایبەتمەندی بۆ بەرنامەکە دانا کە وایکردوە خەڵکی بگەڕێنەوە بۆ بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "theverge" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە نوێترین ئەپدەیتی سکایپ دەکات و دەڵێت، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە نوێترین ئەپدەیتیدا بۆ بەرنامەی سکایپ تایبەتمەندی "Call Recording"ی بۆ دانا کە لە رێگەی ئەو تایبەتمەدنییەوە دەتوانی پەیوەندییەکان بەشێوازێکی دەنگی یان ڤیدیۆیی تۆماربکەی، ئەمەیش وای کردووە خەڵکی ئێستە بەشێوەیەکی وریاتر سکایپ بەکاربهێنن و هەڵە لەسەر ئەو بەرنامەیە ئەنجام نەدەن.   

سکایپ بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری ئۆنڵاینە، بەکاردێت بۆ ناردنی پەیام و پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیوەندی دەنگی و ئاخاوتن و بینین بە دەنگ و ڕەنگ، یەکەم دەرچووی لە ساڵی 2003 بوو لەلایەن نیکۆلاس زینسترۆم و یانوس فریسەوە، سکایپ لە ساڵی 2010 لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەبڕی هەشت ملیار دۆلار کڕایەوە و ئەو بەرنامەیە بۆ هەرسێ سیستەمی "ماک و لینوکس و مایکرۆسۆفت ویندۆز" بەکاردێت، بەڵام تا ئێستەیش بۆ سیستەمەکانی مۆبایل و تابلێت نەهاتووە.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان