کورد ئیلیاس نوێترین بەرهەمی بڵاو کردەوە

:: PM:09:39:17/07/2018 ‌

ئەمڕۆ سێشەم لە 17ی مانگی تەمووز/یۆلیۆ هونەرمەند  "كورد ئیلیاس جۆلا" نوێترین كلیپی گۆرانی بڵاو دەكاتەوە و لە تۆڕە كۆمەڵایەتیی و ناوەندە هونەرییەکاندا دەنگدانەوە دروست دەكات. 

هونەرمەند ئیلیاس لە لێدوانێکدا بە "وشە"ی راگەیاند، "تەنیا تۆ" ناوی نوێترین بەرهەمی هونەریمە بەشێوەی کلیپ، ئەمڕۆ لە پێگە تایبەتییەکانی خۆم بڵاوم كردەوە.

زیاتر گوتی، ئەو بەرهەمە پێشكەش دەكەم بە دەزگای میدیایی وشە، ئاوازی ئەو بەرهەمە بەشێكی وەرگیراوە و بەشێكی لە ئامادەكردنی خۆمە، گۆرانییەکە لە تێكستی شاعیر "نالی خۆشناوە" و لە تۆماركردن و دابەشكردنی "زریان كاروان"ە و کارە دەنگییەکان لە ستۆدیۆی داینامیك كاری بۆ كراوە. 

گۆرانی بێژ كورد ئیلیاس جۆلا، لە دایكبووی ساڵی1983یەو هاوسەرگیری كردووە و ماوەی زیاتر لەچوار ساڵە كاری هونەری دەكات و خاوەنی چوار كلیپە ، "نازی چاو بازان، ئەوەل سەحەرە" ناوی بەشێك لەبەرهەمەكانیەتی.
 



هەولێر/ شاخەوان شێخانی


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان