ڕاوێژكارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، خۆپێشاندانه‌كان له باشووری عێراق مه‌ترسین و ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه به جۆرێكی تر، هاوكات دووپاتی كرده‌وه، زیانی زۆر به پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای عێراق دژ به تیرۆریستان گه‌یشتووه له‌و كاته‌ی خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری ئابووری و دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی "
قودسی عه‌ره‌بی" ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و كێشانه‌ی خۆپێشانده‌ران له پێناوی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن ته‌نیا پێوه‌ست نییه به باشوور و به‌سڕه، به‌ڵكوو كۆی گشتی عێراق ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌یه، ململانێی حزبه‌كان و گه‌نده‌ڵییان، ته‌نگژه‌ی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان، په‌ككه‌وتنی ده‌ستی كار، ئه‌مانه كه‌ڵه‌كه‌بوون و له هه‌موو عێراق بوونیان هه‌یه.
دووپاتی كرده‌وه، كه خۆپێشاندان مافێكی سروشتییه، به‌ڵام ئێسته مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و جوڵانه‌وه جه‌ماوه‌ریییه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه بێ و دووباره ببێته‌وه هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به ڕه‌نگ و ناوێكی تر، بۆیه داوا له سه‌رپه‌رشتیاره ژیر و داناكانی خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ لیژنه وه‌زاره‌ی و حكوومییه‌كان دابنیشن و له‌سه‌ر داواكارییه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن، نه‌ك هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆمپانیا و كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
له ڕۆژی هه‌شتی مانگه‌وه له به‌سڕه دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو و بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌سڕه خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرد، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد و سێ كه‌سیان برینداركرد، دواتر یه‌كێك له برینداران گیانی له ده‌ست دا، هۆزه‌كانی به‌سڕه داوایان له خه‌ڵكی شاره‌كه كرد ده‌ست به خۆپێشاندانی فره‌وان بكه‌ن.
له ڕۆژی پێنجشه‌م و هه‌ینی و شه‌موو و یه‌كشه‌م، خۆپێشاندانه‌كان له زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراق به‌رده‌وامیان هه‌بوو و توندوتیژی زۆری لێ كه‌وته‌وه و تا ئێسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 100 كه‌س برینداربوون و هه‌شت كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، عه‌بادیش فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی له خۆپێشانده‌ران به هێزه‌كانی عێراق داوه.