ریال مەدرید لەگەڵ هازارد بڕاندیتییەوە

:: AM:08:49:18/07/2018 ‌

بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەی زارەكی لەگەڵ ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی رێككەوتووە و چاوەڕێی وەڵام یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات.

رادیۆی (مۆنتی كارلۆ)ی فڕەنسی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ هازارد كۆبوونەتەوە و هەردوولا رێككەوتوون لەسەر گواستنەوەی بۆ ریزی یانەی شاهانە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا.

سەرچاوەكە جەختیشی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید ئێستا چاوەڕێی یانەی چێڵسی دەكات بۆ رێگەپێدانی رۆیشتنی هازارد، بەڵام یانەكە تا ئێستا پێداگیری لە مانەوەی ئەو ئەستێرە بەلجیكییەی دەكاتەوە.

یانەی ریال مەدرید ئاواتەخوازە بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەكەی یاریی بە هازارد بكات لە شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی كە چەند رۆژێك پێش ئێستا پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م