خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕان، وێنه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ماجد ئه‌سفه‌هانى" بڵاو كرده‌وه، به‌مه‌یش هه‌وادارانى ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌یان كرده‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی : "دواتر پێتان ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ كام هونه‌رمه‌نده‌م". هه‌ندێك له هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه "ئێمه ده‌زانین ئه‌وه هونه‌رمه‌ند ماجیده، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یشت ئاوا به لێوى خه‌نده‌وه ده‌رناكه‌ویت".
ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانى له ده‌ست خۆى نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.