شێنێ هۆشیاری ناسراو به مۆدێل، ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به بۆكس لێی ده‌درێت و له جێ ده‌یخات.
شێنێ هۆشیار كچه مۆدێلی ناسراو به شاجوانی سلێمانی، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن كچێكه‌وه بۆكسی لێ ده‌درێت و ڤیدیۆكه‌ش له هۆڵێكی له‌شجوانی و وه‌رزشدا تۆمار كراوه.
وه‌ك پێشتر له ئینستاگرام ئاماژه‌ی پێ كردبوو، ئه‌م ڤیدیۆیه كورته‌یه‌كه له‌و ڕێكلامه‌ی بۆ سه‌نته‌ری جوانی ئه‌فرۆدیتی تایبه‌ت به ماده و ده‌رمانه سروشتییه‌كان كردوویه‌تی.
ڤیدیۆكه دیار نییه كه‌ی به ته‌واوی بڵاو ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام پێ ده‌چێت به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆتاییان هاتبێت و له نزیكترین كاتدا شێنێ له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی به درێژی بڵاوی بكاته‌وه، به‌ڵام بێگومان له‌م نزیكانه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
شێنێ هوشیار له ساڵی 1994 له شاری سلێمانی له دایك بووه، به‌شی شێوه‌كاریی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واو كردووه، ئێسته كاری فاشیۆن ده‌كات و توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش په‌یدا بكات، ئه‌و ناسناوی شاژنی سلێمانی لێ نراوه.