شۆربای سیر...بۆ ئەوەی هیچ كات سەرماتان نەبێ و تووشی هەڵامەت نەبن

:: PM:01:35:08/12/2016 ‌

سیر بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و كانزا گرنگ و پێویستەكان لە پێكهاتەكەی هەیە و دەوڵەمەندە بە بڕێكی زۆر لە مەنگەنیز و مس و سیلینیۆم و فۆسفۆر و كالیسیۆم  لە پێكهاتەكەیدا هەیە لە نوێترین لێكۆڵینەوەی شارەزایان دەركەوتووە كە خواردنەوەی شۆربای سیر دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ كات سەرماتان نەبێ و هەرگیزیش لە زستان تووشی هەڵامەت و كۆكە و نەخۆشییەكانی تری زستانە نەبن.
پێكهاتەی شۆرباكە لە 50 قاش سیر و پیاز و جاترە و لیمۆ پێك دێت، ئەم پێكهاتەیە هەموو ڤایرۆسە زیانبەخشەكانی نێو جەستە لەناو دەبات، لە ڕێی پژمینەوە، بۆیە بە درێژایی وەرزی زستان هیچ كات هەست بە سەرمابوون ناكەن و بەهیچ شێوەیەكیش تووشی هەڵامەت و ئەنفلەوەنزای وەرزی نابن.

بەپێی ئەو لێكۆلینەوانەی كە لە زانكۆی ستەیت لە واشنتۆن ئەنجامدراوە، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە سیر 100 جار كاریگەرترە لەو دژە ڤایرۆس و هەوكردنانەی كە لە ڕێی حەب و دەرمانە جۆراوجۆرەكانەوە  رۆژانە بەكاری دەهێنین، بەمەبەستی چارەسەربوون لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و هەڵامەت بە تایبەتی.

هەروەها سیر یارمەتی نزمبوونەوەی كۆلیسترۆل و فشاری خوێن دەدا، جگەلەوە ڕێگری لە مەینی خوێندەكا و  مەترسی رەقبوونی دەمارەكانی خوێن كەم دەكاتەوە دەبێتە هۆی بەهێزكردنیان، سەرەرای ئەوەی كە بۆ چارەسەری هەڵامەت بەكاردەهێنرێت و ئەو توێژینەوانە نیشانیان داوە كە سیر دژی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس و سكچوونە و هاوكات  سیستەمی بەرگری  جەستە بەهێز دەكات.
پێكهاتەكانی شۆربای سیر 

26 قاشە سیر ، 2 كەوچك زەیتی زەیتون ، 2 كەوچك كەرەی تازە، نیو كەوچكی چا هاڕاوەی بیبەری تیژ، نیو كوپ زەنجەفیلی تازە، پیازێكی جنراو،  نیوكەوچك جاترەی هاڕاو ، نیوكوپ شیری گوێز هندی، نیوكوپ سەوزەوات (وەكو كەرەوز)،  لەگەڵ چوار قاش لیمۆ  ئامادە بكەن.

چۆنیەتی ئامادەكردنی 
سیرەكان لە دەفرێكدا سوور دەكەینەوە و دواتر دوو كەوچك زەیتی زەیتوونی بۆ زیاد بكەن، تا ڕەنگی سیرەكە بۆ قاوەی دەگۆڕێت، ئنجا دابپۆشن تا سارد دەبێتەوە،

دواتر سیرەكە بگوشن تا ئاوی سیرەكە بخەنە نێو دەفرێكی بچووكە و پاشان كەرە دەتوێنینەوە لەسەر ئاگرێكی كز دایبنێن و پیاز و جاترە و زەنجەفیل و هاڕاوی بیبەری تیژی تێ بكەن و لێی بگەڕێن ماوەی شەش خولەك لەسەر ئاگر بمێنێتەوە و دواتر ئاوی سیرەكەی تێ بكەن  و 20 خولەك لەسەر ئاگر بیهێڵنەوە، دواتر شیری گوێزی هندی و ئاوی لیمۆی تێ بكەن.

رۆژانە كوپێكی بچووكی لێ بخۆنەوە و هیچ كات هەست بە سەرمابوون و هەرگیز تووشی هەڵامەت و نەخۆشییەكانی زستانەش نابن.
سەرچاوە/ get hostic health


وشە - ئاوات ئازاد