دوای ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێكی سه‌یر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه و ده‌نگی دایه‌وه، "وشه" زانیارییه نهدركاوهكانی له‌سه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه و بۆ خوێنه‌رانی ڕوون ده‌كاته‌وه.
له دوێنێوه ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئاژه‌ڵێكی خشۆك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، به پێی قسه‌ی شاره‌زایان نه له مارمێلكه و بزنمژه ده‌چێت، نه هێنده گه‌وره‌یه ناوی تیمساحی لێ بنرێت و سه‌ر و ڕووخساریشی له ده‌یناسۆڕ ده‌چێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش "پێشڕه‌و مه‌هدی جه‌میل" فۆتۆگرافه‌ری وێنه‌ی سروشت و ئاژه‌ڵه‌كان، یه‌كه‌م كه‌س بووه ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڤیدیۆیه‌كی پڕۆفیشناڵیشی له‌سه‌ر تۆمار كردووه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه هی ساڵی پارن، ئه‌م دوو ڕۆژه به هۆی نوێكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆم له ئینستاگرام، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووباره بڵاو بوونه‌وه".
زیاتر گوتی: "ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌م له پشت عه‌نه‌ب تۆمار كردووه، كه شاخێكی لێیه پێوه‌سته به چیای شنروێوه و زیاتر له هه‌ڵه‌بجه‌وه نزیكه".
له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه‌دا ئاژه‌ڵه‌كه زۆر به ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پێشڕه‌و كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه ئاژه‌ڵه نامۆكه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه و ته‌نیا وه‌ك مێرووخۆرهكان زمانێكی درێژی هه‌یه و مێروو ده‌خوات.
ئه‌م وێنه و ڤیدیۆیانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆیه‌كی زۆریان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته بۆ هیچ كه‌س یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئاژه‌ڵه له وه‌چه‌ی چ ئاژه‌ڵێكه و له كورده‌واریدا ناوی چییه، دیاریش نییه له كوێی تر ده‌رده‌كه‌وێت.