وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی چوار مانگی مووچە خانەنیشنی دەردەكات و ئاگەداری گەنجینەكان دەكاتەوە بەمەبەستی خەرجكردنی.
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی ئاب، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری خەرجكردنی دوو ملیاری و 526 ملیۆن و 134 هەزار دینار دراوە بۆ مووچەی خانەنیشنی شارستانی.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرا كراوە، ئەو مووچەیە بۆ مانگی حەوت و هەشت و نۆ و 10ـی ساڵی 2017 ئەو خانەنشینانەی وەریان نەگرتووە و بەهۆی دواكەوتنی مامەڵەكانیان كە خانەنشینی ساڵی 1954 بەپێی یاسا خانەنشین كراون.
نووسراوەكە واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە و ئاگەداری بانكەكان كراوەتەوە لەكاتی جێبەجێكردنی ئاگەداریان بكەنەوە.
خەرجكردنی ئەو مووچەی خانەنیشنی شارستانی بۆ ساڵی ڕابردوو، لە كاتێكدایە بەشێك لەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی لە دایكبووی ساڵی 1954 مووچەكانیان ساڵی ڕابردوو وەستا، بەمەش ناڕەزایەتی زۆر بڵاو بووەوە، دوو هەفتەی ڕابردووش بڕیاری خەرجكردنی بڕێكی تر لەو مووچانەی خانەنشینی درابوو.