پیاوێك دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی لێی جیا بووه‌وه، هه‌ژمارێكی له فه‌یسبووك به ناوه‌وه دانا، تێیدا وێنه ڕووته‌كانی بڵاو كرده‌وه و بانگه‌وازی بۆ له‌شفرۆشی ده‌كرد، بۆیه چه‌ند كه‌سێك وه‌ك كڕیار چوونه لای و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئادریان ویلكس پیاوێكی ئوسترالییه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی نه‌گونجان و ژیانیان به‌یه‌كه‌وه واز لێ هێنا و جیا بوونه‌وه، تووڕه‌یی خۆی به ڕێیه‌كی نامرۆڤانه ده‌ربڕی و ژنه‌كه‌ی له‌ناو برد.
ئادریان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ژمارێكی فه‌یكی دروست كرد، تێیدا وه‌ك لاپه‌ڕه‌یه‌كی له‌شفرۆش قسه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد، له نامه و به پۆستیش وێنه‌ی ڕووتی ژنه‌كه‌ی داده‌نا.
هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، كاتێك زانی له یه‌ك كاتدا چه‌ند كه‌سێك بوونه كڕیاری ژنه‌كه‌ی، ژوانی له‌گه‌ڵ هه‌موویان به‌ست و شوێنی كار و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و ناونیشانی ته‌واوی ژنه‌كه‌ی پێ دان.
ئه‌و پیاوانه‌ش كه پێیان وابوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه كردووه و پێشتر له‌گه‌ڵی ڕێك كه‌وتوون، ئه‌وه‌ی ویستیان له‌گه‌ڵیان كرد و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر.
ئه‌و ژنه هه‌م به ڕووداوه‌كه و هه‌میش به‌و هه‌ژماره‌ی به ناوییه‌وه دروست كرابوو تووشی شۆك بوو، تا ماوه‌یه‌ك باری ده‌روونی تێك چوو و هۆشی به‌سه‌ر خۆی نه‌ما.
ئادریانیش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا، دوای ئه‌وه‌ی ددانی به هه‌موو شتێك‌دا نا و ورده‌كارییه‌كانی بڵاو كرده‌وه، سزای هه‌شت مانگ زیندانی بۆ ده‌ركرا.