ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی
كوردستان دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی له تۆمارێكی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه و یه‌كێك
له تیرۆریسته‌كان مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی بوو و له كاتی دانپێدانانه‌كانی باسی
له بینینی تیرۆریستێكی كوردی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌كرد و "وشه"
زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریسته بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئیسماعیل سووسه‌یی له تۆماره ڤیدیۆكه ده‌ڵێ،
دوای هاتنه‌وه‌م له سوودان كه‌سێك كه كورد بوو و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیا
بوو، ده‌هاته مزگه‌وت و باسی جیهانی ده‌كرد و پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كرد، سه‌ره‌تا
هیچ شتێكم لا باس نه‌كرد، به‌ڵام دواتر بۆم ڕوونكردنه‌وه كه من پێشتر به‌یعه‌تم
به داعش داوه، ئه‌ویش تۆماره ده‌نگییه‌كانی به‌یعه‌ته‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم و پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌بو عائیشه‌ی ئێران بۆ دروست كردم كه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
داعش بوو.
ئه‌و تیرۆریسته گیراوه دووپاتی كرده‌وه،
كه ده‌ستبار ئیحسان ئه‌و تیرۆریسته كورده‌ی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی بوو
كه پێوه‌ندی نێوان من و داعشی دووباره دروست كرده‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌بو عائیشه‌ی
ئێرانیش چه‌ندان نامه‌ی ده‌نگیان گۆڕیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بۆ "وشه"
گوتی، تیرۆریست ده‌ستبار ئیحسانی كورده و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه، پاش
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش دروست كردووه، چه‌ند جارێك هاتووه‌ته
هه‌رێمی كوردستان و دووباره لینكی پێوه‌ندی نێوان ئیسماعیل سووسه‌یی و داعشی
دروست كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌ك
به‌ر له ئێسته دوای ئاشكرابوونی ده‌ستبار ئیحسان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه
گیراوه و ئێسته له گرتووخانه‌یه و سزای توندی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.