دژه تیرۆری یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی لاهوور جه‌نگی، بۆڕییه‌كی نه‌وتیان له گوندێكی شارۆكه‌ی دووبز كون كردووه و نه‌وتی لێ ده‌دزن و ڕه‌وانه‌ی ئێرانی ده‌كه‌ن. هاوكات له چه‌ند گوندێكی تریش له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی ڕێكخراوی به‌در ده‌ستیان به ده‌رهێنان و دزینی نه‌وت كردووه و ڕۆژانه نزیكه‌ی 600 تانكه‌ر نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كه‌ن. پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت زانیارییه‌كان ڕه‌ت ناكاته‌وه و ته‌نیا ده‌ڵێ، ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ر ئه‌و دوو هێزه‌دا ناڕوا.
دژه تیرۆری یه‌كێتی نه‌وت ده‌دزێ
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له شارۆكه‌ی دووبزی باكوری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دژه تیرۆری یه‌كێتی له گوندی "شیرناو"ی سه‌ربه شارۆكه‌ی دووبز، بۆڕییه‌كی نه‌وتی كێڵگه‌ی نه‌وتی "بای حه‌سه‌ن"یان كون كردووه و به‌رده‌وام نه‌وتی لێ ده‌دزن و ڕۆژانه ته‌نیا له‌و گونده 60 تانكه‌ری نه‌وت ده‌به‌ن و ئاودیوی ئێرانی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌یشی گوت كه به به‌رده‌وامی چوار هه‌مه‌ڕی پڕ چه‌كداری دژه تیرۆری یه‌كێتی له‌و شوێنه‌ن كه بۆڕییه‌كه‌ی لێ كون كراوه و پاسه‌وانی ده‌كه‌ن.
ئه‌بو هاجه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك، له لێدوانێكدا بۆ "وشه" ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه، "دزینی نه‌وتی كه‌ركووك به قاچاخ، هه‌ڵمه‌تێكی چڕ و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه، هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در و لاهوور جه‌نگی خۆیان به وردی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ورده‌كاری زیاتری خسته ڕوو به‌وه‌ی، "دژه تیرۆری یه‌كێتی پاسه‌وانی ته‌واوی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و پڕكردنی تانكه‌ره‌كان و دزین و بردنیان بۆ خانه‌قین ده‌كات و ڕێ به هیچ كه‌سێك نادرێ ده‌ستوه‌ر بداته كاره‌كانیان".
به‌گوته‌ی سه‌ركرده‌كه‌ی حه‌شد, ته‌نیا له گوندی شیرناو نه‌وت نادزرێ، به‌ڵكو له گونده‌كانی "مامه و عه‌له‌غێر و ته‌قته‌ق و ئه‌بوخه‌رجه"یش به فره‌وانی نه‌وت ده‌دزن. زیاتر گوتی "كۆی گشتی ڕۆژانه 500 تا 600 تانكه‌ر نه‌وتیان ده‌ست ده‌كه‌وێ و ده‌یفرۆشنه ئێران و پاره‌كه‌یشی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن".
داهاتی نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنێك بۆ دزینی نه‌وتی كه‌ركووك له‌لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌كێتی و میلیشیاكانی به‌دره‌وه، ئه‌گه‌ر 600 تانكه‌ر نه‌وتی دزراو هه‌ر تانكه‌ری 36 هه‌زار لیتر نه‌وتی تێ بكرێ، ڕۆژانه ده‌كاته 21 ملیۆن لیتر، به‌و پێیبه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 220 لیتر ده‌گرێ، 21 ملیۆن لیتر دابه‌شی سه‌ر 220 بكه‌ین، ده‌كاته 98 هه‌زار و 181 به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.
به‌گوته‌ی پسپۆڕانی ژمێریاری، له‌و كاته‌دا ده‌بێت هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت به‌شێوه‌ی خه‌مڵاندن بۆ پرۆسه قاچاخییه‌كه‌ی، به 30 دۆلار بفرۆشرێته‌وه، ئه‌وا ڕۆژانه بڕی دوو ملیۆن و 945 هه‌زار و 454 دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌م داهاته بۆ مانگێك ده‌كاته 88 ملیۆن و 363 هه‌زار و 636 دۆلار و ساڵانه‌یش ده‌كاته یه‌ك ملیار و 60 ملیۆن دۆلار.
پارێزگار وه‌كاله‌ت له كه‌ركووك: بێ ده‌سه‌ڵاتم
له‌سه‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك و كونكردنی بۆڕی له چه‌ند گوندێكی سنووره‌كه، ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، بۆ "وشه" گوتی، منیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكم به‌سه‌ر پرسی نه‌وته‌وه نه‌بێ، بۆیه ئاگادار نیم، چونكه لێی به‌رپرس نیم. به‌ڵام ڕه‌تی نه‌كرده‌وه كه قاچاخچێتی نه‌وت له سنووره‌كه‌ی هه‌یه. ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بێ ده‌سه‌ڵاته، گوتی هیچ زانیارییه‌كم له‌سه‌ری نییه و ده‌توانن له پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك زانیارییه‌كان وه‌ربگرن.
لای خۆیه‌وه ئه‌بو هاجه‌ر فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ "وشه" پشتڕاستی قسه‌كانی ڕاكان سه‌عیدی كرده‌وه و گوتی، به هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستوه‌ردان له ده‌رهێنان و ئاودیوكردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه رائید تاریق عه‌بدولكه‌ریم ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی نه‌وتی كه‌ركووك، ئاماده نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك بخاته ڕوو لێدوان بدات، به‌ڵام كاتێك په‌یامنێری "وشه" ورده‌كاریی پرۆسه‌كه‌ی بۆ روون كرده‌وه، به تووڕه‌یی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخسته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش دزینی نه‌وتی له‌و گوندانه‌ی دووبز ڕه‌ت نه‌كرده‌وه.
ترسیان له كۆمپانیای BP هه‌یه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی له كه‌ركووك، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، لاهوور جه‌نگی و هادی عامری نزیكه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی ئه‌م پرۆسه قاچاخه‌ن، به‌ڵام ئێسته ترسیان هه‌یه كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم به كاره‌كه‌یان بزانێ، چونكه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گرێبه‌ستی بۆ ته‌واوی نه‌وتی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانییه كردووه، به‌ڵام كۆمپانیاكه تا ئێسته به فه‌رمی له ناوچه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستبه‌كار نه‌بووه، چونكه هه‌رێمی كوردستانیش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ رۆسنه‌فت كردووه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، تا دۆخه‌كه یه‌كلا نه‌بێته‌وه، كه‌سیان ناتوانن به فه‌رمی ته‌واوی نه‌وتی كه‌ركووك بخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان، به‌ڵام هه‌ردوولایش ده‌توانن ڕێ له وه‌به‌رهێنان و ده‌رهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك بگرن، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی نایاسایی و دزی و قاچاخی بێت.
ئه‌بو هاجه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی، دژه تیرۆری یه‌كێتی و هێزه‌كانی هادی عامری، بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له شیرناو و گونده‌كانی تریش ئاشكرا ببن و ڕێیان لێ بگیرێ، ئه‌وا ئێسته سه‌ردانی گونده‌كانی "قه‌ڵاهه‌ربه‌ت و قوشقایه و قوتانی عومه‌ر به‌گ" ده‌كه‌ن، دوو گونده‌كه‌ی یه‌كه‌میان هی كوردن و خه‌ریكن چۆڵ ده‌كرێن، گوندی سێیه‌م توركمانی لێ نیشته‌جێیه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه گونده‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن تا ده‌ست به دزینی نه‌وت له‌و سێ گونده‌یش بكه‌ن.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه
لوقمان حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان، بۆ "وشه" گوتی، له سنووری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان پرسی دزینی نه‌وت بوونی نییه، به‌ڵام خه‌ڵك زۆر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له دووبز نه‌وت ده‌برێ و بۆڕیی نه‌وت كون كراوه، ئه‌مه‌یش لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه بووه‌ته زانیارییه‌كی ئاسایی و هه‌مووان باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به فه‌رمی له‌به‌رئه‌وه‌ی سنووری ئێمه نییه، ناتوانین به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین.
"وشه" بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان پێوه‌ندی به عه‌بدوڵا نووره‌دین قایمقامی شارۆكه‌ی دووبز كرد، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی گونجاو نییه، ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بكات.
به‌ڵام فوئاد حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات و ئیداره‌ی كه‌ركووك هیچ چاودێریی به‌سه‌ره‌وه نییه، كه چاودێریش نه‌بێ، هه‌موو شتێك ئه‌نجام ده‌درێ، پرسی دزینی نه‌وتیش یه‌كێكه له گرفته‌كان، ئه‌و نه‌وته سامانی خه‌ڵكی كه‌ركووكه و ده‌بێ بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه بێ، نه‌ك بێته بردن و به جۆرێكی تر به‌كار بهێنرێت.
حوسێن گوتی, "پرۆسه‌ی ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كه‌ركووك به ته‌واوی ناشه‌فافه و سه‌رچاوه‌ی هه‌نارده‌كردنی دیار نییه، واته به فه‌رمی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكرێ، تاكه ڕێی به فه‌رمی هه‌نارده‌كردنی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌ك ڕوونه ئه‌ویش هیچ نه‌وتێكی كه‌ركووكی پێ هه‌نارده ناكرێ، كه‌وایه ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ چی به‌سه‌ر دێ و له كوێ ساغ ده‌كرێته‌وه و كێ مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كات؟ هه‌مووی ناڕوونه.
سه‌رپێچی یاسا و ده‌ستووره
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌ر كارێك له كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه و ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، نایاسایی و نائاسایییه، چونكه ڕه‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی شاره‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بووه كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه، جیا له‌وه‌یش دزینی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ گه‌نجینه‌ی شاره‌كه و حكوومه‌تی عێراق یان كوردستان بێ، كارێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسایه.
"له ماده‌ی 111ی ده‌ستووری عێراق هاتووه، نه‌وت سامانی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه، كه‌واته ئه‌و نه‌وت ده‌بێ به ئاشكرا ده‌ربهێنرێ و هه‌نارده بكرێ، ئه‌گه‌ر بچێته خانه‌ی ده‌رهێنان به شاراوه‌یی و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، واته بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هه‌موو عێراقیش نییه، له‌به‌رئه‌وه به هه‌موو پێوه‌رێك دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كه‌ركووك و هه‌موو عێراقه به كوردستانیشه‌وه" فوئاد حوسێن وای گوت.
شارۆكه‌ی دووبز سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه و ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و ده‌كه‌وێته 40 كیلۆمه‌تر باكوری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردن و له دوای 2003ـه‌وه فه‌رمانگه كارگێڕییه‌كانی شارۆكه‌كه به‌ده‌ستی كورده‌وه بوو، شاره‌دێی پردێ و سه‌گه‌ڕانی له رووی كارگێڕییه‌وه به دووزه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
وشه/ هه‌ولێر - باز، محه‌مه‌د.