کۆمپانیای تۆیۆتا لە نوێترین بەرهەمیدا یەکێک لە پیکابە بەهێزەکانی خستە بازاڕەوە کە وەک خۆی باسی لێوە دەکات ئەو پیکابە جیاواز لە جۆرەکانی پێشووتری لەڕووی بۆدییەوە زۆر گەورەیە و دیزاینەکەیشی زۆر جوانترە.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
thecarconnection" بڵاو کراوەتەوە، باس لە نوێترین جۆری پیکاب دەکات کە کۆمپانیای تۆیۆتا دروستی کردووە و دەڵێت، کۆمپانیای تۆیۆتا لە نوێترین بەرهەمیدا پیکابێکی بەناوی "Tacoma" خستە بازارەکانی دنیاوە، ئەو پیکابە بەشیوازێکی زۆر باش و پتەو دروست کراوە کە ئەندازیارانی میکانیکی ئەمەریکی لەسەر 10 خاڵ 6.9 خاڵیان داوەتێ لەڕووی هێز و سەلامەتییەوە.
تۆیۆتا زیاتر لەبارەی تەیبەتمەندییەکانی ئەو پیکابەوە دەڵێت، پیکابی تاکوما هێزێکی زۆری هەیە، هەروەها بزوێنەرێکی 2.7 لیتری بۆ دانراوە کە ئەمەیش هێزێکی یەکجار زۆری بۆ دابین دەکات کە هێزەکەی 180 ئەسپ تێپەڕ دەکات، ئەمەیش وایکردووە نرخەکەی 25 هەزار و 400 دۆلاری ئەمەریکی بێت.
تۆیۆتا یهكێكه له كۆمپانیا گهورهكان بۆ بهرھهمھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكهی سهرهكی دهكهوێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچهی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له بهرههمهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چهندان جۆری پیكابی جیاواز دروست دهكات، تۆیۆتا لهسهر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یهكهم كۆمپانیایه له ڕووی زۆری بهرھهمھێنانی ئۆتۆمۆبێلهوه.