شه‌بنم بارانی، شاجوانی ئیسنتاگرام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار، له‌به‌ر ناوبانگی و جوانییه‌كه‌یه‌وه بازرگانان پێشبڕكێكی گرێبه‌ستی ڕێكلامكردن بۆ كاڵا بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵی ئیمزا ده‌كه‌ن.
هه‌وادارانی پێیان وایه تاكه شت وای كردووه شاجوانی ئینستاگرام به‌رنه‌كه‌وێت، بوونی جه‌سته‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه و كردنی نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌ی.
هه‌وادارێكی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تازه‌كانی به‌ناوی "ستێر خۆشه‌وی" بۆی نووسیوه: "به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ سمتت وای كردووه وێنه‌كانیشت ته‌نیا به ڕووه بگریت تا له كوردستان زۆرترین كاری ڕێكلامت ده‌ست بكه‌وێت".
شه‌بنم بارانی كچه كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و خه‌ڵكی شاری مهاباده و دانیشتووی سویده، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كچی كورد بوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام توانی وێنه‌كانی خۆیی به‌بێ ترس بڵاو بكاته‌وه و ناوبانگ بۆ خۆی په‌یدا بكات، له سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نازناوی شاجوانی ئینستاگرامیان پێ به‌خشی، له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كار ده‌كات و شاره‌زایی له چوار زمان هه‌یه، ته‌مه‌نی 24 ساڵه.