له هه‌ردوو شارۆكه‌ی ئامێدی و ئاكرێ، دوو ڕووداوی دڵته‌زێن و ناخۆش به‌دوای یه‌كدا ڕوویان دا و بوونه جێی ترسی هاووڵاتییانی ناوچه‌كان.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی دروستبوونی شۆرتی كاره‌باوه، ئاگر له ماڵێكی سه‌نته‌ری شاره‌دێی شیلادزێی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی كه‌وت.
له‌م ڕووداوه‌دا، ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانی ناو ماڵه‌كه سووتاون و زیانێكی مادی به دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام جێی خۆشحاڵییه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه سه‌لامه‌تن.
بێزار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له‌و كاته‌دا خه‌وتبوون و به دووكه‌ڵی سووتاوییه‌كه خه‌به‌ریان بووه‌وه، خۆشبه‌ختانه له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه هه‌موویان ڕزگار كران و به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بوو".
هه‌ر له‌و كاته‌دا له گوندی ههرنێ سه‌ر به شاره‌دێی دینارته‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به فیشه‌ك خۆی كوشت.
"فه‌رهاد سدیق" شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كه و دراوسێی ماڵی ئه‌و گه‌نجه به "وشه"ی گوت: "گه‌نجه‌كه ناوی غانم محه‌مه‌د بوو و ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو، له ڕووی ده‌روونییه‌وه كه‌مێك باش نه‌بوو، به‌ڵام هۆكاری مردنه‌كه‌ی تا ئێسته دیار نییه".
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری