لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ئازادكردنی خۆپێشاندەرە گیراوەكانی ئێران دەكات

:: AM:09:28:09/08/2018 ‌

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە حكوومەتی ئێران كرد سەرجەم ئەو كەسانەی لە میانەی خۆپێشاندانەكانی ئەمدواییەی ئێران گیراون، پێویستە ئازاد بكرێن.

رێكخراوەكە داواشی كردووە لێكۆڵینەوەی بێلایەنە لە كوشتنی ئەو خۆپێشاندەرە بكرێت كە لە خۆپێشاندانەكانی كەرەج گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی "رادیۆفەردا" ناوی نادر ئەفشاری هێناوە كە چالاكییەكی مەدەنییە و ماوەی 11 مانگە لە لایەن ئیتڵاعاتی ئێرانی گیراوە و دەگوترێت لە ژێر ئەشكەنجەدایە و دۆخی تەندروستی نالەبارە.

پێویستە بگوترێت ماوەی رابردوو دوای دابەزینی نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی، لە ژمارەیەك شاری ئێران خۆپێشاندان بەڕێوە چوو. خۆپێشاندەران دروشمی گۆڕینی سیستەمی سیاسیی ئێرانیان بەرز كردەوە و لە چەند شوێنێكیش پۆلیس بە گازی فرمێسكڕێژ و تەنانەت لێدان و كوتان رووبەڕووی خۆپێشاندەران بووەوە و ژمارەیەكی لێ بریندار كردن.

لە ئاكامی ئەو خۆپێشاندانانە بە سەدان كەس گیراون و لە گرتووخانەكانی ئێران لە ژێر لێكۆڵینەوە و ئەشكەنجەدان. لە خۆپێشاندانەكانی سەرەتای ئەمساڵ لە زیاتر لە 80 شاری ئێرانی گرتەوە چەندان خۆپێشاندەر هەر لە ژێر ئەشكەنجە لە دوای دەستبەسەركران گیانیان لە دەست دا.





وشە - سلێمان تاشان