پارێزه‌رانی حكوومه‌تی توركیا له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك، سكاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌رز كرده‌وه، به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه به تیرۆریست هه‌ژمار كراون.
ئاژانسی
sputnikی ڕووسی ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیك كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا له سووریا ئۆپراسیۆنه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌لایه‌ن پارێزه‌رانی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره سكاڵای یاسایی‌یان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌هۆی بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن.
توركیا داوای كردووه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كانیان له ئه‌نجه‌رلیك بوه‌ستێنن و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویستیان له‌گه‌ڵ بكرێت، چونكه ده‌ستیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ گرووپێكی تیرۆریستی كه هۆكار بووه بۆ كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 15 ته‌مووز/یۆلیۆی 2016 له دژی ئه‌ردۆغان.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ناوی چه‌ند ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌یه‌ك هاتووه له‌وانه جۆن واڵه‌ر، مایكڵ مانیۆن، ده‌یڤد ئیگڵن، ده‌یڤد تروكسا، تیم كوك، ماك كۆكه‌ر، تۆماس كوپه‌ر، ڤێگاس كلارك هه‌روه‌ها جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ڕۆژنامه‌نووسه توركه دوورخراوه‌كانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستۆكهڵۆم بۆ ئازادی ڕاده‌بڕین ئاماژه‌یان داوه، ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی پارێزه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان ته‌نیا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به سزادانی وه‌زیرانی داد و ناوخۆیی توركیا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا گوته‌بێژی هێزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجه‌رلیك ڕای گه‌یاند، ئێمه شانازی ده‌كه‌ین به پێوه‌ندییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه توركه‌كانمان و كاره‌كانمان له ئه‌نجه‌رلیك به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین.