گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ساڵێكدا 39 ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌بووه، ئه‌مه‌یش به پێچه‌وانه‌ی یاسای به‌ده‌ستهێنانی مافی زانیاری داده‌نرێ و پسپۆڕێك دووپاتی ده‌كاته‌وه، گوته‌بێژه‌كان پردی پێوه‌ندیی نێوان دامه‌زراوه‌كان و میدیا و ڕای گشتین، به جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركه‌كانیان كه‌لێن له نێوان دامه‌زراوه‌كه و خه‌ڵك دروست ده‌بێت و ده‌نگۆ و واته‌وات زۆر ده‌بێ، ڕۆژنامه‌وانانیش به گوته‌بێژی پشوو و پیاوی پشووه‌كه ناوی ده‌به‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "وشه" له ئه‌رشیڤی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تێیدا یه‌ك به یه‌كی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ناوی سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌ت له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه وه‌رگیراوه و له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له یه‌كی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2017 تا 31 كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری هه‌مان ساڵ، واته یه‌ك ساڵی رابردوو, سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌ت به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها لێدوانه‌كانی ته‌نیا بۆ ڕاگه‌یاندنی پشوو بووه و ته‌نیا چه‌ند ڕاگه‌یه‌نراو و لێدوانێكی نه‌بێ كه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پرسه و ڕوونكردنه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه.
به‌پشتبه‌ستن به‌و داتایانه‌ی "وشه" كۆی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ركی گوته‌بێژی حكوومه‌ت به ڕه‌هایی ڕاگه‌یاندنی پشوو بووه و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی گوته‌بێژی حكوومه‌تیش نیگه‌رانی زۆری لای میدیاكاران دروست كردووه، زۆرجاریش ڕۆژنامه‌نووسان له ناوخۆیان به "پیاوی پشووه‌كه" هاوشێوه‌ی دارا حه‌سه‌نی كه‌شناسی سلێمانی كه به "پیاوی بارانه‌كه" ناسرابوو، ناوی ده‌به‌ن. هه‌ندێ جاریش به گوته‌بێژی پشوو ناوی ده‌برێ.
له داتاكاندا هاتووه، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 28 ڕاگه‌یه‌نراوی تایبه‌ت و هاوبه‌شی له‌باره‌ی پشوو ڕاگه‌یاندووه، واته هه‌ندێ جار چه‌ند پشوویه‌كی كردووه‌ته ڕاگه‌یه‌نراوێك و به‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش، 11 ڕاگه‌یه‌نراو و لێدوانیشی له‌باره‌ی ڕوونكردنه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه و ڕاگه‌یاندنی پرسه هه‌بووه.
به كۆی گشتی، دزه‌یی 39 ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كانی لێ لابده‌ین، ته‌نیا 23 دانه ده‌مێنێته‌وه، به‌مشێوه‌یه نزیكه‌ی 72%ی لێدوان و به‌یاننامه‌كانی گوته‌بێژی حكوومه‌ت له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه بۆ جاڕدانی پشوو بووه و ته‌نیا 28%ی وه‌ڵامدانه‌وه و كاردانه‌وه و پرسه و شتی تر بووه.
تاریق جه‌وهه‌ر ماسته‌ر له بواری گوته‌بێژی دامه‌زراوه‌كان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، گوته‌بێژ له دامه‌زراوه‌كان و كه‌رتی تایبه‌تیش، كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه و ده‌بێته پردی پێوه‌ندی له نێوان خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كه، جا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه حكوومه‌ت بێ یان كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت یان ڕێكخراوێك.
به‌گوته‌ی جه‌وهه‌ر "گرنگه گوته‌بێژی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌ك پێوه‌ندی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ میدیاكاران هه‌بێ و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی به ڕووی میدیاكار و توێژه‌ر كراوه بێ، جیا له‌وه‌یش پێویسته هه‌فتانه كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌بێ. زیاتر گوتی "گوته‌بێژ بۆ ئه‌وه‌یه ئاسانكاری بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بكات، به‌گوێره‌ی یاسای به‌ده‌ستهێنانی مافی زانیاری پێویسته گوته‌بێژه‌كان هه‌میشه له به‌رچاو بن و به‌رده‌ست بن و خولی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه".
"تا ئێسته خول بۆ گوته‌بێژه‌كان نه‌كراوه له دامه‌زراوه‌كان و په‌یكه‌ری كارگێڕی شوێنیان بۆ دابین بكرێ، به پێچه‌وانه‌یش گوته‌بێژ به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستێ، كاریگه‌ری زۆر خراپی به‌دوادا دێت و ده‌بێته هۆی دابڕان له نێوان میدیا و دامه‌زراوه‌كه و له‌وێیشه‌وه له ڕای گشتی داده‌بڕێت، له‌و بۆشاییه‌دا واته‌وات و ده‌نگۆ زۆر ده‌بێ، داتا و زانیاری دروستكراو و پشتڕاستكراو ناگاته میدیا و خه‌ڵك، بۆیه هه‌رچه‌ند گوته‌بێژه‌كان پابه‌ند بن به پێوه‌ندییه‌كی تۆكمه له‌گه‌ڵ میدیاكان، دوو هێنده بڕوای میدیا و خه‌ڵك به دامه‌زراوه‌كه پته‌وتر ده‌بێت" پسپۆڕه‌كه‌ی گوته‌بێژیی وای گوت.
سه‌فین دزه‌یی له كابینه‌ی پێشووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری په‌روه‌رده بووه، له‌م كابینه‌یه‌ش كراوه‌ته گوته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.