به پێچه‌وانه‌ی ژنانه‌وه، پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن هیچ شتێك و ته‌نانه‌ت هیچ زانیارییه‌كی ساده‌ش له‌سه‌ر شه‌وی یه‌كه‌می زاوایه‌تییان بۆ خه‌ڵك باس نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندان هۆكاریان هه‌یه.
له‌ناو زۆربه‌ی وڵاتان و كولتووره جیاوازه‌كاندا، ژن حه‌ز ده‌كات شه‌وی یه‌كه‌می بووكێنی، باش تێپه‌ڕێت یان خراپ، بۆ یه‌كێك له هاوڕێكانی یان كه‌سێكی نزیكی باس بكات و چێژ له‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌بینێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه پیاو زۆر له‌و بابه‌ته هه‌ستیاره و حه‌ز ده‌كات ئه‌و شه‌وه هه‌رگیز بۆ كه‌س باس نه‌كرێت و ته‌نیا له نێوان خۆی و هاوژینه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكیدا باسی له‌و هۆكارانه كردووه كه وا له پیاو ده‌كات حه‌ز به شاردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی شه‌وی یه‌كه‌می زاوایه‌تی بكات كه ئه‌مانه‌ن:
_ هیچ هۆكارێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی باسی شه‌وی زاوایه‌تی بۆ كه‌س بكات، ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه مافی كه‌س نه‌دات بێته ناو ژیانیانه‌وه.
_ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی باسی بكات لای كه‌سێك، پیاو هه‌ست ده‌كات ژنه‌كه‌ی متمانه‌ی پێی نییه و به گومانه لێی، بۆیه له یه‌كه‌م شه‌وه‌وه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ژیانی بۆ خه‌ڵك باس ده‌كات.
_ پیاو له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌گه‌ر ژنێك باسی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شه‌وی یه‌كه‌می بۆ كه‌سێك بكات، ئه‌وا هه‌رگیز فێری پاراستنی شته تایبه‌تییه‌كان نابێت، ئه‌وه‌ش وای لێ ده‌كات هیچ نهێنییه‌كی لا نه‌دركێنێت.
_ كاتێك ده‌زانێت ژنه‌كه‌ی لای كه‌سێك باسی كردووه، خه‌یاڵی وا ده‌چێت كه ئه‌و كه‌سه هه‌موو شتێكی ئه‌مان ده‌زانێت، له‌به‌ر ئه‌وه تووشی شه‌رم و خه‌م ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سه.
_ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێكی زۆر ساده‌ش له‌و شه‌وه باس بكرێت، لای خه‌ڵك بۆ بابه‌تی تر ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پیاو تووڕه ده‌كات چونكه حه‌ز ناكات هه‌موو كه‌س بیر له ورده‌كاری و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و و ژنه‌كه‌ی بكاته‌وه.