نیان، یەکەم خانمی کورتەباڵایە کە لە بواری مۆدێلدا کار دەکات وڕاى دهگهیهنێت، جوانی دەرکەوتن خەونی ھەمیشەی من بووە، بۆیە بواری مۆدێلینم هەڵبژارد تاوەکو شیک پۆشی و جوانی دەرکەوتن لە خەونەوە بکەم بە ڕاستی.
نیان عەزیزی تەمەن 27 ساڵە و خەڵکی سلێمانیە و ماوەی ساڵێکە لە بواری مۆدێلدا کاردەکات و پێشتریش وەک ئەکتەر ڕۆڵی لە فیلمی سینەماییدا بینیووە.
نیان لە بارەی بیرۆکەی بوون بە مۆدێلیست بۆ "وشە" ئاشكراى كرد، كه ئهو هەمیشە حەزى کردووە بە شێوازی جوان دەربکەوێت، بۆیە بڕیاریداوه لە بواری مۆدێلدا کاربکات و ئێستهیش سەرقاڵی ئەو بوارەیه به بهردهوامى، لهگهڵ كارهكهیشى ئاسودەیه و زۆر دڵى پێی خۆشە.
"دەمەوێت ئەو بەربەستە سرووشتیانە تێکبشکێنم کە بۆم دانراوە و لەو بوارەدا کاربکەم کە خەونی ھەمیشەیی و مناڵی من بووە" نیان وای گوت.
نیان ئەکتەری سینەمایە و توانیویەتی لەو بوارەشدا سەرکەوتوانە ڕۆڵ ببینێت، ھەر بۆیە ئەو خانمە دەستێکی باڵای هەیە لە دیاری کردنی ئەو نمایشانەی کە دەیکات و لە بواری مۆدێل هەر کارێک کە ئەنجامی دەدات هەمووی بیرۆکەی خۆیەتی.
نیان ڕاى گهیاند، کاتێک دەستم کرد بە کاری مۆدێل کۆمەڵگه کاردانەوەی باشبوو، چونکە من یەکەمین کچی کورتەباڵام کە کاری مۆدێل دەکەم.
کارکردن لە بواری هونەریدا خەونی منداڵی نیانە، هەربۆیە نیان گوتى، زۆر منداڵ بووم کە دەستم بە کاری هونەری کرد و لە شانۆ دەستم پێ کردووە و دواتر بواری سینەما و دواتریش مۆدێل لە هیچیان دانەبڕاوم و بەردەوامم.
سلێمانی⁄ لۆڤە محەمەد