ئه‌و دوورگه‌یه جوانى سرووشته‌كه‌ى واى نه‌ركردووه كار بكاته سه‌ر هاتنى گه‌شتیار بۆی بەڵکو زیاتر دیمه‌نه مێژوویى و خانووه پڕ چیڕۆكه‌كانى واى كردووه ساڵانه زیاتر له چه‌ند ملیۆن كه‌س سه‌ردانى درووگه‌که بكه‌ن به تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسییه‌كان.
دوورگه‌ى غورى ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى كیشوره‌ى ئه‌فریقیا، بچووكترین دورگه‌ى سه‌ر گۆى زه‌وییه، مێژووى كۆیلایه‌تى و فڕۆشتنی کۆیلە له‌م وڵاته‌وه ده‌ستى پێكردووه، چیڕۆكه ناخۆشه‌كانى ئه‌و وڵاته واى كردووه زۆربه‌ى خه‌ڵك سه‌ردانى بكات و دڕه‌نده‌یى مرۆڤ و بازرگانه ئه‌وروپییه‌كانى سه‌ده‌ى 15 و 16 ببینێت و خه‌مێكى قوڵ دایگرێت.
غور چەند جارێك له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانى ئه‌وكاته‌وه داگیر كراوه له‌وانه وڵاتانى "پۆرتوگال - هۆڵه‌ندا – بەریتانیا - فڕه‌نسا"، زۆرترین كۆیله‌ى فڕۆشراو به وڵاتى ئه‌مه‌ریكا بووه، دانیشتوانى ئێسته‌ى ئه‌و وڵاته ناتوانن جگه له زمانى فه‌ره‌ِنسى و ئینگلیزى به هیچ زمانێكى تر قسه بكه‌ن، چوونكه له منداڵییه‌وه وا فێر كراون.
تاكو ئێسته‌یش ئه‌و وڵاته ناوى دوورگه‌ى كۆیلایه‌تى و خاكى بەرژەوەندی له‌خۆى ناوه و هیچ کات ڕۆڵه‌كانیشى ئه‌و خراپه‌كارییه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌وكاتى ئه‌ورووپا به‌رانبه‌ر باپیرانیان بیر ناچێته‌وه.
دوورگەکە له ساڵى 1978 بوو به ناوچه‌ى پارێزراوى یونسكۆ و بووه به ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى یه‌كێك له شوێنه مێژوویه‌كانى دنیا.
به‌پێى دا‌و ئامارى فه‌رمى مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2018 ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌و دوورگه‌یه هەزار و 200 كه‌سە، له‌و ژماره‌یه 800 كه‌س مسوڵمان و 400 كه‌سیان مه‌سیحین و چه‌ندان ساڵه به شێوه‌یه‌كى ئاسایى ژیان تێپەڕ دەکەن.
هه‌وڵبده بۆ جارێكیش بێت سه‌ردانى ئه‌و دوورگه‌یه بكه‌یت و سرووشته جوان و چیڕۆكه سه‌رسوڕهێنه‌رەكانى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رێكى گه‌شتیارى ببینت و گوێبیستى بیت.