له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور، له ڕۆژى دووشه‌مى هه‌فته‌ى داهاتووه وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى فۆڕم بۆ مامۆستایانى وانه‌بێژ بۆ ساڵى نوێى خوێندن و به‌رپرسێكى ئیدارى په‌روه‌رده‌كه‌یش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى ئاب، نه‌بیل حه‌مه ساڵح، لێپرسراوی به‌شی خۆیه‌تی و میلاكات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی دووشه‌مى داهاتوو مێژووى 13ى ئاب، ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی فۆرمی وانه‌بێژی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان له په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور".
گوتیشى، فۆڕم دابه‌شكردن به‌رده‌وام ده‌بێت ڕۆژانه سه‌عات نۆ تاكو 12ى نیوه‌ڕۆ، تا ڕۆژی پێنجشه‌م مێژووى 16ى ئاب، ته‌نها بۆ دانیشتوانی سنووری جوگرافی شارۆكه‌ى شاره‌زوور و پێویستیش ناكات قه‌ڕه‌باڵه‌غی دروست بكرێت و مه‌رجیش نییه یه‌كه‌م ڕۆژ هه‌مووی فۆرم وه‌ربگرێت به‌ڵكو ڕۆژانی دواتریش فۆرم ده‌درێت.
"هیچ ده‌رچوویه‌ك پێویست ناكات پشتگیری ده‌رچوون بێنێت، چونكه ئه‌وانه‌ی ساڵی پار پشتگریان هێناوه هه‌مووی لامان پارێزراوه و ماوه، ئه‌وانه‌یشی ده‌رچووی ئه‌مساڵن یان ساڵی پار فۆرمیان وه‌رنه‌گرتووه به‌هه‌ر هۆكارێك كه‌ی دڵنیا بووین كه وه‌رده‌گیرێن جا ده‌ینێرین بۆ هێنانی پشتگیری ده‌رچوون"، نه‌بیل حه‌مه ساڵح، واى گوت.
لێپرسراوی به‌شی خۆیه‌تی و میلاكات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور، له كۆتایدا گوتى، پێویسته هه‌ر ده‌رچوویه‌ك كه ده‌یه‌وێت ببێت به وانه‌بێژ فۆرم وه‌ربگرێت به‌وانه‌ی ساڵی پاریشه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ كه‌سێك به بێ فۆرم دانانرێت و پێویسته هه‌مو كه‌سێك خۆی بێت بۆ وه‌رگرتنی فۆرم و پێویستی و شاغر زیاتر بۆ ده‌رچووانی زانكۆیه له‌ك ۆلێژه په‌روه‌رده‌ییه‌كان وه‌ك (زانسته‌كان و فیزیا و زینده‌وه‌رزانی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و بیركاری و تا ڕاده‌یه‌كیش كیمیا و كوردی).
گه‌ڕانه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له دوای پشووی جه‌ژنه‌وه وه‌ر ده‌گیرێنه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك واته تاكو مێژووى 30ى ئاب، دوای ئه‌و به‌رواره نه فۆرم ده‌درێت نه وه‌ریش ده‌گیرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى شاره‌زوور سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانییه و ساڵانه به‌پێى مه‌رج و ڕێنماییه‌كان مامۆستایانى وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێن.
شاره‌زوور/ ڕێبین پێنجوێنى