لە شنۆ شەڕ لە نێوان پێشمەرگە و سوپای پاسداران رووی دا

:: PM:04:34:11/08/2018 ‌

 

شەوی رابردوو شەڕێکی قورس لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای پاسداران لە شنۆ رووی داوە و شەڕەکەش پێنج سەعات درێژەی هەبووە.

 

لەبارەی ئەو شەڕە و دەرەنجامەکانی شەڕەکە هیچ زانیارییەکی وردتر بڵاو نەکراوەتەوە.  "کوردستان میدیا" ماڵپەری فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پشتراستکردنەوەی شەڕەکە باسی لەوە کردووە کە بەمزووانە وردەکاری شەڕەکە بڵاو دەکاتەوە.

 

فەرماندەیی هیزی پێشمەرگەی کوردستان کە دامەزراوەیەکی نوێی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە باسی لەوە کردووە کە شەڕەکە لە شاخەکانی کێلەشینی شنۆ رووی داوە و پێنج سەعاتی خایاندووە.

 

پێویستە بگوترێت ماوەی چەند ساڵێکە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی راسان دەستی بە خەباتی چەکداری لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و نێوە نێوە لە یەکێک لە شارەکانی کوردستان شەڕ لە نێوان هیزی پێشمەرگە و سوپای پاسداران دێتە کایەوە.

 

 



وشە - سلێمان تاشان