خانمه پێشكه‌شكاری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له دابڕان، وێنه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ دوو خۆشه‌ویست ترین كه‌سه‌كانى ژیانى بڵاو كردووه‌ته‌وه وه‌ك خۆیى ئاماژه‌ى پێداوه.
یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ى خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد "ئه‌ژین ئازاد"، ئه‌وه‌ی تریشیان خانمێكى پسپۆڕى تاتۆیه كه خه‌ڵكى ئێرانه، ئه‌م دووكه‌س به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ شارا ده‌رده‌كه‌ون و هیچ كامیان هاوسه‌ریان نییه، شارایش له‌لایه‌ن ههوادرانییهوه ئامۆژگارى كراوه په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌وان كه‌م بكاته‌وه.
ماوه‌یه‌كه شارا پێگه تایبه‌ته‌كانى له ده‌ست خۆى نه‌ماوه و كه‌مترین وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانى زۆرترین ڕه‌خنه‌ى ڕووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه كێشه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌یه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.