چوارشەم كرایە یەكەم ڕۆژی جەژن

:: PM:03:02:12/08/2018 ‌
نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق ئاشكرای كرد، سبەی مانگی زولحوجە لە ئاسمان هەڵدێ و ڕۆژی چوارشەمیش 22ی ئاب/ئۆگستس، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی عەلی سیستانی هاتووە، پێشبینی دەكرێ سبەی سەرەتای مانگی زولحوجەی كۆچی بێ، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ دەبینرێ و 29یەم ڕۆژی مانگی زولعوقدە دەبێ، كە دەكاتە 12ی ئاب/ئۆگستسی 2018، مانگ بینین لە ڕۆژئاوابوونی ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات 6:50 خولەك دەردەكەوێ.

ڕاگەیەنراوەكە ئاماژەی دا، لەم دۆخەدا كە مانگ بە ڕوونی ببینرێ، ئەوا ڕۆژی چوارشەم 22ی ئاب/ئۆگستس یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێ، سەرەڕای ئەوەیش دیاریكردنی ئەو ڕۆژانە تەنیا بە پێشبینی گەردوونناسانە، نەك بۆچوونی مەرجەعییەت، تەنیا بینینی مانگیش لە ئاسماندا بە تەواوی پرسەكە یەكلا دەكاتەوە.

ڕاگەیاندنی چوارشەم وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە كاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ شەموو لە سعوودیە خەڵكی چوونە سەر كێوی عەرەفە كە 10 ڕۆژ بەر لە هاتنی جەژن ئەم رێوڕەسمە دەست پێ دەكرێ، بەوهۆیەوە سعوودیە ڕۆژی سێشەم 21ی ئاب/ئۆگستسی وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕاگەیاند.



وشە - باز ئه‌حمه‌د